زەریاچەی زرێباری مەریوانیش مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە
15:11 - 12 پووشپەڕ 2712
كوردپا: گۆلی زرێبار كە یەكێك لە جوانترین گۆل و سەرچاوە سروشتییەكانی جیهان ناسراوە، بە چەند هۆیەكی مرۆیی و سروشتی مەترسیی ئالوودە بوون و لەناوچوونی یەكجاریی لەسەرە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، زەریاچەی زرێبار كە یەكێك لە سەرچاوە سروشتی و گەشتیارییەكانی كوردستانە و سیما و دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی بە مەریوان بەخشیوە، بەهۆی پشت گوێ خستن و كەمتەرخەمیی لایەنە پێوەندیدارەكانی حكوومەت رووبەڕووی مەترسیی جیددی ئالوودەبوون و لەناوچوون بۆتەوە.
هەواڵنێری كوردپا بە پشت بەستن بە زانیاریی كارناسانی ژینگەپارێز هۆكارەكانی لە مەترسی كەوتنی گۆلی زرێباری بەم چەشنە دەست نیشان كردووە:
ـ گوێ نەدانی لایەنە بەرپرسیارەكانی حكوومەت لەمەڕ خاوێن راگرتنی ئەو زەریاچەیە و هەوڵ نەدان بۆ پاك كردنەوەی.
ـ رژاندنی ژار بۆ نێو ئەو گۆلە لە چەند ساڵ لەمەوبەرەوە كە خەسار و زەرەرێكی زۆری بە گیانلەبەران و بەتایبەت ماسییەكانی ئەو گۆلە داوە.
هەڵبەستن و درووست كردنی چەند بەنداوێك لە پێش ئەو گۆلە بۆ مەبەستی كشتوكاڵی و لە ئاكامدا كۆبوونەوەی خۆڵ و دروست بوونی چەند زەلكاو و گەنكاو لە دەورووبەری زرێبار.
ـ دانانی بنكەی نیزامی لە پشتی گولی زرێبار كە بۆتە هۆی پیس بوونی دەورووبەری زرێبار كە رژانی ئاوەڕۆی ئەو پاسگایە و چەندین گوندی دەورووبەر كێشەیەكی دیكەی پیسبوونی ئەو گۆلەیە.
ـ مەترسیدارتر له ههموویئهوهیه که: داگیركرانی بەشی روژئاوای گۆلی زریبار (دەشتی كۆڵان)م كەلە بەهاری ئەمساڵەوە لەلایەن سپاوە بەتەواوی پاوان كراوە، ئەمە لە حاڵێك دایە كە دارستانی چڕ و جوانی زرێباریش راست لەوێ هەڵكەوتووە و هەتا ئێستاش بە بیانووی لێدانی\"كاناڵ\"ەوە لەلایەن سپاوە بەشێكی زۆر لەو شێوە دارستانە \"پارك\" بەتەواوەتی لەناو چووە.
زرێبار بە بەرزایی یەك هەزار و 285 میتر لە ئاستی دەریا و درێژایی شەش كیلۆمیتر و پانایی 3 كیلۆمیتر و بە رووبەری 3 هەزار و 292 هێكتار كە 839 هێكتاری ئاوی و یەك هەزار و 70 هێكتاریشی قامیشەڵانه و ساڵی 1386 وەك 23یەمین زونگاوی ئەندامی كۆمیسیۆنی رامسەر تۆمار كراوە و بەڕای كارنسانی ژینگە پارێز زەریاچەی زرێبار خاوەنی هەموو پێوەر، ستانداردە نێودەوڵەتی و ژینگەییەكانە که دەبێ و ئیمكاناتی بۆ دابین بكرێت و سەرهڕەای دیاری كردنی بوودجەش، بەڵام هەتا ئێستا ئەو پڕۆژەیە راگیراوە.
زرێبار گۆلێكی جوان و سەرنجڕاكێشە و شوێنی ژیانی 97 جۆر پەلەوەر، 32 جۆر گواندار، 13 جۆر خشۆكە و 11 جۆر ماسی و 100 جۆر گیای جۆراوجۆرە.