زیندانی ورمێ؛ جەعفەر ئوسافی، چالاکی مەزهەبی ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا
18:27 - 9 گەلاوێژ 2721
لقی ١ی دادگای ئینقلابی ورمێ، چالاکێکی مەزهەبیی کورد بە ناوی "جەعفەر ئوسافی" کوڕی ئەحمەد، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی بۆکانی بە ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرد.
دادگا ئەو چالاکە مەزهەبییەی بە "ئەندامبون لە گرووپە مەزهەبییەکان" تۆمەتبار کردووە و ئەو حوکمە ئەمڕۆ شەممە ٩ی گەلاوێژ بە ناوبراو لە زیندانی ورمێدا ڕاگەیەندراوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٩٩، ئەو چالاکە مەزهەبییە پاش تێپەڕاندنی ٣٨ ڕۆژ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.
ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٩٩، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کربووەوە سەر ماڵی جەعفەر ئوسافی و بەبێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو.
"جەعفەر ئوسافی" بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "پرسیار و وڵامی شەرعی سوننی مەزهەب و جەماعەت" بوو.