زیندانی نەغەدە لە رەوشێكی خراپ دایە
14:32 - 21 جۆزەردان 2712
كوردپا: بەپێی ئاماری فەرمیی خودی حكوومەت، زیندانی نەغەدە جێگای 176 كەسی هەیە، بەڵام ئێستا زیاتر لە 500 زیندانیی تێدا بەند كراوە و زیندانییەكان لە بارودۆخێكی خراپدا ژیان بەسەر دەبەن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، زیندانی شاری نەغەدە كە زیندانێكی بچووكە و تەنیا جێگای 176 كەسی هەیە، بەڵام ئێستا زیاتر لە 500 كەسی تێدا بەند كراوە و ئەمەش بۆتە هۆی گرفت و ئاستەنگ بۆ بەند كراوەكان.
هەواڵنێری كوردپا لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رەوشی ناو زیندانی نەغەدەوە رایگەیاندووە، جگە لەو 500 كەسە لەژێر ناوی \"گەڵاڵەی رێگای كراوە\" 300 كەسی دیكەش بە وەرگرتنی یارمەتیی مانگانەی 70 هەزار تا90 هەزار تمەن لە خەوتنگەیەكدا لەناو شاردا راگیراون.
ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشی كردووە، \"زۆربوونی حەشیمەتی ناو زیندان بۆتە هۆی خراپتر بوونی رەوشی ناو زیندان و رەچاونەكردنی سەرەتاییترین مافی بەندكراوەكان، بە چەشنێك هەر ئەو قەرەباڵغییە بۆتە هۆی ئەوەی كە زۆرجار لەنێو گیراوەكاندا تێكهەڵچوون روو دەدات و تەنانەت لەنێو بەپرسانی بەندیخانەشدا هەر لەسەر ئەو مەسەلەیە تێكهەڵچوون رووی داوە\".
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەی راپۆرتەكەیەدا بە پشت بەستن بە زانیاریی كەسانی ئاگا لە بارودۆخی ناو زیندانی نەغەدە رایگەیاندووە، \"مادە هۆشبەرەكان بە هەموو جۆرەكانییەوە زۆر بە ئاسانی لەناو زیزندان دەست دەكەون و باری تەندروستی، پاك و خاوێنی و خۆراكی زیندانییەكان هیچ ستانداردێكی پێوە دیار نیە و شپرزەیی و خراپ بوونی رەوشی ناو زیندان بۆتە هۆی تووڕەیی و نیگەرانیی زیندانیانی ئاسایی و سیاسییەكان هەروەها بنەماڵەكانیان\".
بەپێی زانیاریی چالاكانی مافی مرۆڤ، رەوشی ناوخۆیی زیندانەكانی ئێران یەك لەو مەسەلانەیە كە بەردەوام بۆتە جێگای نیگەرانیی بەندكراوان و چالاكانی مافی مرۆڤ و زیاتر لە گشت زۆربوونی بەندییەكان و كەمیی جێگا زۆر جار بەرەوڕووی زۆر گرفت و ئاستەنگ و بەتایبەت نەخۆشییانم دەكاتەوە و تەندروستییان دەخاتە مەترسییەوە.
ماوەی چەند مانگ لەمەوبەر هەواڵنێری كوردپا لەزاری بەندكراوێكی ناو زیندانی بۆكانەوە راپۆرتێكی پوختەی لە بارودۆخ و رەوشی خراپی ناو ئەو زیندانە بڵاو كردەوە كە ئاماژەی بە زۆر خاڵی وردی ناو ئەو زیندانە و هەڵسوكەوتی لێپرسراوان لەگەڵ بەندییەكان كردبوو.