زیندانییەكی كورد بەهۆی لێدانی دەرزی گیانی لەدەست دا
13:45 - 4 رەشەمه 2711
كوردپا: هاووڵاتییەكی دەستبەسەر كراوی كورد لە شاری ماكۆ بەهۆی لێدانی دەرزی لە بێهداریی ناو زیندانی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی كوردپا، ئیسحاق هێمەتی جنیكانلوو كوڕی مستەفا بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی رەوانەی بێهداری ناو زیندانی شاری ماكۆ دەكرێو لە ئەنجامی لێدانی دەرزی لەلایەن پێرسێنێلی بێهدارییەوە، گیانی لەدەست داوە.
ئیسحاق هێمەتی جنیكانلوو خەڵكی ئاوایی \"یارمق\"ی سەر بە شاری ماكۆ ماوەی یەك ساڵ لەمەوبەر بە تاوانی كڕین و فرۆشتنی مادە سڕكەرەكان دەستبەسەر كرابوو.
هەر لەو پێوەندییەدا كاتێك كە بنەماڵەكەی بۆ وەرگرتنی تەرمی ئیسحاق سەردانی زیندانی شاری ماكۆ دەكەن لەگەڵ دژكردەوەی توندی لێپرسراون بەرەوڕوو دەبنەوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا، هەر لەو كاتەدا بەبێهیچ هۆیەك حوسێن هێمەتی جنیكانلوو برای ئیسحاق لەلایەن لێپرسراوانی زیندانەوە دەستبەسەر كراوە.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەك لە هۆكاری دەستبەسەر كردنی حوسَین هێمەتی جنیكانلوو لەبەردەست دا نیە.