زیندانییەكی سیاسیی كورد ٢١ساڵە لە مافی مەرەخسی بێبەشە
14:04 - 10 جۆزەردان 2712
كوردپا: زیندانییەكی سیاسیی كورد سەرەڕای ئەوەی كە ٢١ساڵە لە زیندانەكانی ئێران دەستبەسەرە، هەتا ئێستاش لە مافی \"مەرەخەسیی زیندانی\" بێبەش كراوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، عوسمان مستەفاپوور یەكێك لە چالاكانی سیاسیی خەڵكی پیرانشار ساڵی١٣٧٠ بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر و پاش چەندین قۆناغ دادگایی سەرەنجام بە ٢٥ساڵ زیندانی تەعزیری مەحكووم كرا، بەڵام لەو ماوەیەدا هەموو هەوڵی خۆی و بنەماڵەكەشی بۆ ئازادیی مەرجدار، یان مەرەخسی بێ ئەنجام ماوەتەوە.
یەكێك لە خزمانی نزیكی عوسمان مستەفاپوور لە وتووێژێكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئاژانسی كوردپا وتی: عوسمان لەو ماویەدا كەلە زیندان بووە دایك، برا، خوشك و خوشكەزای لەدەست داوە، بەڵام هیچكاتێ دەزگای قەزایی و ناوەندە ئەمنیەتییەكان، تەنانەت بە شێوەی زارەكیش ئیزنیان پێنەداوە كەلە رێوڕەسمی سەرەخۆشیی خۆشەویستەكانیدا بەشدار بێت.
ناوبراو لە درێژەی وتووێژەكەیدا وتیشی: بنەماڵەی مستەفاپوور هەتا ئێستا دەیان جار هەوڵیان داوە كە رەزامەندیی داگا بۆ ئازادكرانی كاتیی ناوبراو بەدەست بێنن، لە حاڵێكدا بەپێی یاساكان كەڵك وەرگرتن لەم ئازادییە مافی هەموو زیندانییەكە كە عوسمان هێشتا لەم یاسایەش بێبەش كراوە.
عوسمان مستەفاپوور ساڵی ١٣٧٠ هاوڕی لەگەڵ شەش كەسی دیكە لە چالاكانی سیاسیی كورد لە ورمێ دەستبەسەر كرا كە دوو كەسیان ئیعدام كران و چەند كەسیشیان حوكمی درێژخایەنی زیندانیان بۆ بڕایەوە.
عوسمان مستەفاپوور پێشتر رەنج نامەیەكی هەژێنەری لەمەڕ بارودۆخی خۆی لە ماوەی زیاتر لە ٢٠ساڵ زیندان بڵاو كردەوە.