زیندانییانی رەجایی شار:\" رێژیم مەسەلەی جیاكردنەوەی زیندانییان لەبەر چاو بگرێ\"
14:28 - 16 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: ژمارەیەك لەزیندانییانی سیاسیی زیندانی رەجایی شاری كەرەج نامەیەكی سەرئاوەڵایان سەبارەت بە دوورخستنەوەی زیندانییانی سیاسی، بڵاو كردەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، نامەیەك لەلایەن ژمارەیەك زیندانی سیاسییەوە روو بە خەڵكی ئێران بڵاو كراوەتەوە و تێیدا ئاماژە بە دوورخستنەوەی زیندانییان كراوە و فشار و سزادانی بنەماڵەكانیشیان بە \"نایاسایی\" لەقەڵەم دراوە.
لەو نامەیەدا پشت بە ئەسڵی ١٦٨ی یاسای بنەڕەتیی حكوومەتی ئێران كراوە و نووسراوە كە راگرتنی زیندانییانی سیاسی لەبەندی زیندانییانی ئاسایی بەپێچەوانەی یاسا و ئەخلاقە.
راگواستنی و دوورخستنەوەی زیندانییانی سیاسی بۆ شارەكانی دیكەی ئێران پاش رووداوەكانی جۆزەردانی ١٣٩٣ی بەندی ٣٥٠ی ئێڤین، بەشێكی دیكەی نامەكەیە.
لەبەشێكی دیكەی نامەكەدا هاتووە، \" ساڵیانی ساڵە رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەپێچەوانەی عورف و یاساكان زیندانییانی سیاسی و هەروەها بنەماڵەكانیانی خستۆتە ژێر فشار و لەهێندێحاڵەتیشدا توندترین سزایان دەدات\".
ئەو زیندانیانە باسیان لەوەش كردووە، راگواستن و دوورخستنەوەی نایاسایی لەگەڵ ئەوەیکە فشارە بۆ سەر زیندانییان، بگرە بنەماڵەكانیشان توانای دابین كردن تێچووی هاتوچۆ كردن بۆ شارەكانی دیكەی ئێرانیان نییە.
زیا نەبەوی، زیا مووسەوی، ئەرژەنگ داودی، ئایەت مێهر عەلی بیگلوو، شەهرام رادمێهر، حەسەن چینیان، نامیق مەحموودی، حەسەن جەوانی، مێهمەد جەراحی، عەلی موعەزی، مێهدی خز عەلی، نگار حائێری، ماشەڵڵا حائێری، سەعید شاقەڵعە، محەممەدرەزا سەیف زادە، عەلی ئەسغەر مەحموودیان، حەسەن تەرلانی، مێهدی مەحموودیان، مەسعوود باستانی، حێشمەت تەبەرزەدی، ئەحمەد زێد ئابادی، فەرزاد مەردانی، رەزا مەلازادە، حەسەن تەفاح و ... و چەندین زیندانی سیاسی و عەقیدەتیی دیکە بەشێک لەو زیندانییانەی کە بۆ زیندانەکانی دیکە راگوێزراون.