زیندانیانی سیاسیی گەوهەردەشت و ١٨٥ رۆژنامەنووس هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر رۆژنامەنووسانی فەڕەنسایان مەحکووم کرد

19:15 - 20 بەفرانبار 2714
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە زیندانییە سیاسییەکانی زیندانی گەوهەردەشتی کەرەج و رۆژنامەنووسانی ئێرانی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، هاوپەیوەندی و هاوخەمیی خۆیان لەگەڵ خەڵکی فەڕەنسا دەربڕی و هێرشی تیرۆریستیی سەر دەفتەری شارلی هیبدۆی فەڕەنسایان مەحکووم کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، زیندانیانی سیاسی زیندانی گەوهەردەشتی کەرەج لەو بەیاننامەیەدا جەختیان لە دەستێدا هەبوون و بەرنامەڕێژی و رۆڵی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەو تیرۆرانەدا کردووە.

لە بەشێک لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: شەڕی تیرۆریستە بناژۆخوازەکان بە دژی خەڵکی بێ‌تاوان و بایەخە دێمۆکراتیکەکان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤینەوە کێشرایە نێو شەقامەکانی پاریس و دژی هاووڵاتیانی فەڕەنسا، ئەم دیاردەیە ٣٥ ساڵ پێش ئێستا لەلایەن تیرۆریزمی حکوومەتی ئیسلامیی ئیرانەوە بناغەکەی داندرا.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا کە نوسخەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا نێردراوە، تیایدا نووسراوە: ئەگەر ئەو کاتەی مەلا دەسەڵاتدارەکانی ئێران پەرەیان بە تیرۆریزمی ئەدا و بەتایبەت خومەینی فتوای کوشتنی سەلمان روشدی لە دڵی ئرووپادا دەرکرد، ئەگەر جیهانی پێشکەوتوو بەرپرسانە وڵامی ئەمن دیاردە شوومەی ئەدایەوە، ئەمرۆ هەتا ئەو رادەیە بناژۆخوازیی مەزهەبی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین پەروەی نەدەگرت.

\"24125.jpg\"
ئەو زیندانییانە هاودەردیی خۆیان لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەربڕیوەو ئاواتی سەرکەوتنی هەرچی زووتری دەوڵەتی فەرانسەیان بەدژی تیرۆریستان خواستووە.

حیشمەتوڵڵا تەبەرزەدی، خالید حەردانی، ئەفشین حەیرەتیان، ساڵح کۆهەندڵ، رەزا ئەکبەری مونفەرید، ئەبولقاسم فوولادوەند، سەعید ماسووری، ئەسەدوڵڵا هادی، کەریم مارف عەزیز، ئەفشین بایمانی، فەرید ئازموودە، عەلیرەزا فەراهانی، ئیرەج حاتەمی، سەعید سێرزاد، پیرۆز مەنسووری و میساق یەزدان نژاد، زیندانیانی سیاسیی زیندانی گەوهەر دەشتی کەرەج بوون، کە بە مەبەستی مەحکووم کردنی کردەوە تیرۆرستییەکانی سەر دەفتەری رۆژنامەی شاری هیبدۆ، بڵاویان کردۆتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ١٨٥ رۆژنامەنووسی ئێرانی لە پەرچە کردارێکدا بە رووداوی شارلی هیبدۆ، نامەیەکیان بڵاو کردۆتەوەو ئەو کردەوە تیرۆریستیەی ٧ی ژانویەیان مەحکووم کردووە.

لەو نامەیەدا هاتووە؛ \"لە روانگەی ئێمەوە، توندوتیژی دژ بە ئازادیی رادەربڕین چالاکیی ئازادی رۆژنامەوانی لە هەر قاڵب و بەهەر شێوە و بیانوویەک و بە دەستی هەر تاک یان گرووپێک و بەهەر ئامانج و باوەڕێکەوە بێت، مەحکوومە\".

ئەو رۆژنامەنووسانە نووسیویانە: \"ئێمە ئەمڕۆکە پشتیوانی لە قوربایانی شاری هیبدۆ و ئازادیخوازانی جیهان دەکەین و داکۆکی و پشتیوانی لە ئازادیی رادەربڕین و ئەندێشە لە بەرامبەر سەرکەت و توندوتیژیدا بە ئەرکی خۆمان دەزانین\".

ناوی (فارسی)ی ئەو رۆنامەنووسانەی کە ئەو نامەیان واژۆ کردووە:

۱-احسان مهرابی۲- احسانه حاجی اسماعیلی۳- احمد رافت ۴- اردوان روزبه ۵-ارشاد علیجانی۶- اسماعیل آزادی ۷- افشین سبوکی ۸- افشین والی‌نژاد ۹- اکبر هاشمی ۱۰- امید معماریان ۱۱- امیرحسین مصلی ۱۲- امیرهادی انواری ۱۳- آرش بهمنی ۱۴- آرش عاشورینیا ۱۵- آرش عزیزی ۱۶- آزاده افتخاری ۱۷- آمنه فرخی ۱۹-آمنه موسوی ۲۰-آیدا قجر ۲۱- بهرام رفیعی ۲۲- بهروز صمدبیگی ۲۳- بهنام قلی‌پور ۲۴- بیتا بختیاری ۲۵- بیژن صف‌سری ۲۶- پروانه وحیدمنش ۲۷- پوریا سوری ۲۸- پویان فخرای ۲۹- پیام یونسی‌پور ۳۰- تارا بنیاد ۳۱- توکا نیستانى ۳۲- ثمانه قدرخان ۳۳- جعفر گلابی ۳۴- جواد حیدریان ۳۵- جواد منتظری، عکاس ۳۶- جواد منتظری، خبرنگار ۳۷- حبیب حسینی فرد ۳۸- حسن سربخشیان ۳۹- حسین علوی ۴۰- حسین فاطمی ۴۱- حسین نوش‌آذر ۴۲- حمید اسلامی‌راد ۴۳- حمید جانی‌پور ۴۴- حمیدرضا ابراهیم‌زاده ۴۵- حمیدرضا ظریفی‌نیا ۴۶- حمیدرضا میرزاده ۴۷- حمیده آرمیده ۴۸- حنیف مزروعی ۴۹- داریوش معمار ۵۰- داوود محمدی ۵۱- دلبر توکلی ۵۲- رسول اصغری ۵۳- رضا حاجی حسینی ۵۴- رضا حقیقت‌نژاد ۵۵- رضا رفیعی ۵۶- روزبه کریمی ۵۷- روزبه میرابراهیمى ۵۸- رویا ملکی ۵۹- ریحانه مظاهری۶۰ - زینب اسماعیلی ۶۱- سارا دماوندان ۶۲- سارا غضنفری ۶۳- ساقى لقایى ۶۴- سام محمودی سرابی ۶۵- سامان رسول‌پور ۶۶- ساناز اقتصادی‌نیا ۶۷- ساناز قاضى‌زاده ۶۸- سپیده بهکام ۶۹-سحر بیاتى ۷۰- سروش فرهادیان ۷۱- سعید برآبادی ۷۲- سعید شمس ۷۳- سعیده امین ۷۴- سعیده خدابخش ۷۵- سما بابایی ۷۶- سولماز ایکدر ۷۷- سولماز شریف ۷۸- سهیل سراییان ۷۹- سیامک قادری ۸۰- سیدعلیرضا میرعلینقی ۸۱- سینا شاهبابا ۸۲- شادی شفیعی ۸۳- شبنم آذر ۸۴- شبنم شعبانی ۸۵- شکوفه آذر۸۶- شهاب جعفرنژاد ۸۷- شهرام رفیع‌زاده ۸۸- شهره عاصمی ۸۹- شهره مهرنامی ۹۰- شیرزاد عبداللهی ۹۱- شیرین فامیلی ۹۲- شیما شهرابی ۹۳- صبا آذرپیک ۹۴- صبا شعردوست ۹۵- طاهره ریاحی ۹۶- عالیه مطلب‌زاده ۹۷- عسل داداشلو ۹۸- عسل عباسیان ۹۹- علی اصغر رمضان‌پور ۱۰۰- علی مزروعی ۱۰۱- علیرضا بهنام ۱۰۲- علیرضا رضایی ۱۰۳- علیرضا لطیفیان ۱۰۴- على آخوندان ۱۰۵- عیسی سحرخیز ۱۶- فاطمه فنائیان ۱۰۷- فرج سرکوهی ۱۰۸- فرزانه ابراهیم‌زاده ۱۰۹- فرزانه آیینی ۱۱۰- فرزین گلپاد ۱۱۱- فرشته قاضی ۱۱۲- فرشید فاریابی ۱۱۳- فرناز خطیبی ۱۱۴- فرنگیس محبی ۱۱۵- فرنوش امیرشاهى۱۱۶- فرنوش تهرانی ۱۱۷- فرید حائرینژاد ۱۱۸- فیروزه رمضان‌زاده ۱۱۹- کامبیز غفوری ۱۲۰- کامیار بهرنگ ۱۲۱- لادن سلامى ۱۲۲- لیدا حسینى‌نژاد ۱۲۳- لیلا سعادتی ۱۲۴- لیلی نیکونظر ۱۲۵- مازیار بهاری ۱۲۶- مازیار خسروی ۱۲۷- مانا نیستانی ۱۲۸- مانی تهرانی ۱۲۹- ماهرخ غلامحسین‌پور ۱۳۰- مجید یوسفی ۱۳۱- محسن ظهوری ۱۳۲- محمد آقازاده ۱۳۳- محمد تنگستانی ۱۳۴- محمد صفاجویی ۱۳۵- محمد قدمعلی ۱۳۶- محمد کسایی‌زاده ۱۳۷- محمدجواد اکبرین ۱۳۸- محمدرضا نسب عبداللهی ۱۳۹- محمود فرجامی ۱۴۰- مرتضی کاظمیان ۱۴۱- مرجان توحیدی ۱۴۲- مرجان طباطبایی ۱۴۳- مریم جعفر ۱۴۴- مریم حسین خواه ۱۴۵- مریم ذوالفقار ۱۴۶- مریم شاهسمندی ۱۴۷- مریم میرزا ۱۴۸- مزدک علی نظری ۱۴۹- مسعود بهنود ۱۵۰- مسعود کاظمی ۱۵۱- مسعود لواسانی ۱۵۲- مصطفی خلجی ۱۵۳- مصطفی دهقان ۱۵۴- ملیحه محمدی ۱۵۵- منصوره فراهانی ۱۵۶- مهدی افروزمنش ۱۵۷- مهدی افشارنیک ۱۵۸- مهدی تاجیک ۱۵۹- مهدی قدیمی ۱۶۰- مهدى محسنى ۱۶۱- مهرداد ابوالقاسمی ۱۶۲- مهرداد قاسمفر ۱۶۳- مهرداد مشایخی ۱۶۴- میترا خلعتبری ۱۶۵- میلاد بهشتی ۱۶۶- مینو مومنی ۱۶۷- الناز محمدی ۱۶۸- نازنین کاظمی ۱۶۹- نازنین متین‌نیا ۱۷۰- نزهت امیرآبادیان ۱۷۱- نسرین ظهیری ۱۷۲- نعیمه دوستدار ۱۷۳- نفیسه زارع‌کهن ۱۷۴- نفیسه کمرئی ۱۷۵- نگین بهکام ۱۷۶- نوشابه امیری ۱۷۷- ﻧﻮﺷﻴﻦ ﭘﻴﺮﻭﺯ ۱۷۸- نیک آهنگ کوثر ۱۷۹- نیلوفر رستمی ۱۸۰- نیما راد ۱۸۱- نیوشا صارمی ۱۸۲-هلیا قاضی میرسعید ۱۸۳- همایون خیری ۱۸۴- هیوا مسیح ۱۸۵- یوسف عزیزى بنى‌طرف