زه‌نجانی: كۆماری ئیسلامی ڕۆژه خراپه‌كانی به یارمه‌تی من ده‌برده سه‌ر
21:12 - 19 خەزەڵوەر 2715
ئاژانسی كوردپا: بابه‌ك زه‌نجانی، كه وه‌ك میلیاردێری نه‌وتی ناوهزدی ده‌كه‌ن، له حهوتهمین كۆبوونه‌وه‌ی پێڕاگه‌یشتن به تۆمه‌ته‌كانی له دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران‌دا به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر سه‌ڵه‌واتی باسی له‌وه كرد كه ئه‌و پێش له ده‌سبه‌سه‌ركرانی هه‌موو داراییه‌كانی به ناوی كه‌سێكی دیكه‌وه كردووه و ئه‌م بابه‌ته‌ی له‌سه‌ره‌تای دهسبهسهركردنیهوه به سه‌ردۆزگه‌ر ڕاگه‌یاندووه.
بابه‌ك زه‌نجانی له شوێنێكی دیكه له قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به داراییه بێ حسێب و كتێبه‌كانی وتوویه‌تی كه ئه‌و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی نییه بۆ \"چاره‌سه‌ریی كێشه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت\" واته دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی به ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه \" هه‌موو شتێك تێك و مهسكن بدات\" یان چاوپۆشی له داراییه‌كانی بكات.
بابه‌ك زه‌نجانی بۆ نموونه وتوویه‌تی كه مڵكێكی ئه‌و له‌ژێر ناوی \"تجاركیش\" ٢١٥ هه‌زار میتری چوارگۆشه‌یه كه له ١١٥ هه‌زار میتری چوارگۆشهیدا چه‌ن تاوه‌ر، ڤیلا و باڵاخانه دروست كراوه و ١٠٠ هه‌زار میتری چوار گۆشه‌ی هێشتا به‌تاڵ ماوه‌ته‌وه. ناوبراو نرخی ١٠٠ هه‌زار میتر زه‌وی چۆڵی كۆمپانیاكه‌ی له دوورگه‌ی كیشدا لانیكه‌م به ٣٠٠ میلیارد تمه‌ن به‌راورد كردووه، له كاتێكدا كه به وته‌ی ناوبراو سه‌ردۆزگه‌ریی هه‌موو ڤیلا و باڵاخانه‌كانی ناوبراوی تێكڕا به ١٠ ملوێن تمه‌ن خه‌مڵاندووه.
بابه‌ك زه‌نجانی له وه‌ڵامی لێداوانه‌كانی جێگری سه‌ردۆزگه‌ریی ئێران كه ناوبراوی وه‌ك سه‌رۆكی مافیا شوبهاندبوو، وتوویه‌تی كه كۆماری ئیسلاننی ئێران ڕۆژه خراپه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و و تۆڕی ئه‌و به تایبه‌تی بانكی ناوبراو له ناوچه‌ی \"لابووان\" له مالیزیدا تێپه‌ڕ كردووه، هه‌رچه‌ند ئه‌مڕۆكه ئه‌و وه‌ك \"سه‌رۆكی مافیا و شوێنی چالاكییه بانكییه‌كانی به ناوی \"ئێف بی ئای\" له مالیزیدا، به شوێنی گانگێستێرهكان\" ده‌زانن.
بابه‌ك زه‌نجانی له كۆتاییدا وتوویه‌تی كه له ساڵی ١٣٨٧دا دوو كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی له ئۆكڕایندا كڕیوه كه به‌و هۆیه‌وه ٢٢ فڕۆكه‌ی كڕیوه و له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینی دایبه‌زاندوون. نابراو جارێكی دیكه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه له‌هه‌مبه‌ر سه‌ردۆزگه‌ر كه نرخی هه‌موو فڕۆكه‌كانی به هه‌موویانه‌وه ٧٧ ملوێن دۆلار به‌راورد كردووه، له حاڵێكدا كه نرخی هه‌موو ئه‌م فڕۆكانه به وته‌ی بابه‌ك زه‌نجانی، ١.٥ ملیارد دۆلاره.