زانکۆی "مێردین" لەمەوبەدوا کارناسیی باڵای زمانی کوردی دادەنێ

13:16 - 22 خەرمانان 2712
ئاژانسی کوردپا: زانکۆی \"ئارتکلۆی مێردین\" لە کوردستانی تورکیا بە نیازە بۆ پلەی کارناسیی باڵای زمانی کوردی خوێندکار وەربگرێ.

بەپێی راپۆرتێک کە ماڵپەڕی \"TRT\"بلاوی کردۆتەوە، لقی زمان و فەرهەنگی ئەو زانکۆیە بە نیازە بۆ تێرمی خوێندنی پێشەڕوو، لە پلەی کارناسیی باڵای زمانی کوردی، خوێندکار وەربگرێ و بۆ ئەو مەبەستەش خەریکی داڕشتنی بەرنامەیە.

ئەو زانکۆیە رایگەیاندووە هەتا ئێستا 341 کەس لە خاوەن ‌بەڵگەکانی زمان بە مەبەستی تۆمارکردنی ناو لەو پلەیەدا سەردانی زانکۆی مێردینیان کردووە.

لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا سەرەڕای گوشاری دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر نووسەران و رووناکبیرانی کورد، زانکۆکانی کوردستان بۆ دامەزراندنی فەرمیی پلەی کارناسیی زمانی کوردی هەوڵی خۆیان وەگەڕ خستووە.

هەتا ئێستا بەشێکی زۆر لە مامۆستایانی لێهاتووی زمانی کوردی، سەبارەت بە دانانی پلەی کارناسیی زمانی کوردی، پەیوەست بە زانکۆکانی کوردستانی تورکیا بوونە و ئامادەیی خۆیان بۆ وانەبێژی دەربڕیوە.