رەزا شەریفی بۆكانی بەندكراوی سیاسیی كورد لەگەڵ دایكی دیداری كرد
16:42 - 9 پووشپەڕ 2712
كوردپا: پاش ماوەیەكی زۆر پێشگیری لە چاوپێكەوتنی رەزا شەریفی بۆكانی لەگەڵ بنەماڵەكەی، لەلایەن دادستانی تارانەوە ئیزن درا چاوی بە دایكی بكەوێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، پاش زەخت و گوشاری زۆر بۆ سەر رەزا شەریفی بۆكانی لەلایەن لێپرسراوانی زیندانی رەجایی شەهری كەرەجەوە بۆ پێشگیری لە دیدار لەگەڵ بنەماڵەكەی، سەرەنجام لەلایەن \"مەحموود جەعفەری دەوڵەت ئابادی\" دادستانی تارانەوە ئیزن دراوە چاوی بە دایكی بكەوێت.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بەمەبەستی دوور خستنەوەی بۆ زێندانێكی دیكە هەڕەشەی لە بنەماڵەی رەزا شەریفی بۆكانی كردبوو.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، پێشتر و رێكەوتی 31ی جۆزەردان، لێپرسراویك لە دەزگای قەزایی لە دادستانی تاران و لە حاڵێكدا كە باوكی رەزا بەمەبەستی وەرگرتنی ئیزنی چاوپێكەوتن لەگەڵ كوڕەكەی سەردانی ئەو شوێنەی كردبوو، پێی راگەیەنراوە كەلە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا رەزا بۆ شوێنێكی دیكە دەگوازرێتەوە.
رەزا شەریفی بۆكانی زیندانیی سیاسیی كورد بە بڕیاری لێپرسراونی ناو زیندان بۆ ماوەی چوار حەفتە لە چاوپێكەوتن لەگەڵ بنەماڵەكەی بێبەری كراوە و ئەو بێبەرییە كردنە هەتا سێمانگ بەردەوام دەبێت.
بنەماڵەی ئەو زیندانییە سیاسییە لە ماوەی چەند حەفتەی رابردوودا بۆ چەندین جار بە مەبەستی چاوپێكەوتن لەگەڵ كوڕەكەیان سەردانی زیندانیان كردووە، بەڵام لێپرسراوانی زیندانی رەجایی شاری كەرەج ئەو ئیزنەیان پێنەداون.
زەخت و گوشارەكان كاتێك بۆ سەر رەزا شەریفی بۆكانی روویان لە زیاد بوون كرد كە رێكەوتی 8ی جوزەردان هێزەكانی ناو زیندان لەناكاو چوونەتە بەندی 4 لە هۆڵی ژمارە12 \" زیندانیانی سیاسیی\" و ئەو هاووڵاتییەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج دوابەدوای هێنانە دەری رەزا شەریفی بۆكانی لە بەند، لێپرسراوانی زیندان هەتا كاتژمێر 3ی سەر لەبەیانی لێپرسێنەوەیان لێكردووە و وێڕایبێحورمەتی، دەیدەنە بەر لێدان و كوتان.
لێپرسراوانی گرتووخانەكە ئەو زیندانییە سیاسییە بە هاوكاری \" هێزە بێگانەكان\" و ناردنی هەواڵ و زانیاری بۆیان و پێوەندیی تەلەفوونی لەگەڵ راگەیەنە گشتییەكان تاوانبار دەكەن.
پاش ئەو لێپێچینەوەیە رەزا شەریفی بۆكانی بۆ ماوەی 6 رۆژ براوەتە زیندانی تاكەكەسی و سەرەڕای ناڕەزایەتیی دەربڕین و ناجێگیر بوونی باری تەندرووستیی، لێپرسراوانی زیندان هیچ هەوڵێك بە مەبەستی چارەسەریی و رەوانە كردنی بۆ بێهداریی نادەن.
هەمان سەرچاوە لە درێژەدا رایگەیاند، چەند رۆژ دوای هێنانە دەری رەزا لە زیندانیی تاكەكەسێەوە، لێپرسراوانی ئیتلاعاتی سپاە \" 2 الف\" زیندان ئەو زیندانییە بانگهێشت كردووە و پێیان راگەیاندووە كە بەرپرسانی ناو زیندان رێكەوتی 26ی خاكەلێوە سكاڵەیەك دژی شەریفی بۆكانی پێشكەش بە ئیتلاعاتی سپاە دەكەن و دواوبەدوای ئەو مەسەلەیە رێكەوتی 1ی پووشپەڕ ئەو زیندانییە سیاسییە بە حزووری قازی سالاری، حاكمی دادگای ئینقلابی كەرەج و بە بەشداریی دوو كەس لە هێزەكانی ئیتلاعاتی ناو زیندان دادگای دەكرێو لە ئەنجامدا له لایهن قازییهوه ههڕهشهی ئهوهی لێکراوه که 5 ساڵ زیندانی تهعزیریی پێ دهدرێت.
رەزا شەریفی بۆكانی پێشتر و لە دۆسیەی پێشوویدا لەلایەن لقی 15ی دادگای ئینقلابی تارانەوە و بە تاوانی هەوڵدان دژی تەناهیی و ئەمنیەتی میللی بە سێساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیزی حوكم دراوە.