رێکخستنی کەمپەینی "نا بۆ سەربازیی زۆرەملی (ئیجباری)" لە ئێــران

17:26 - 18 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: لە راستای \"هەڵبژاردنی ئازادانەی لاوانی ئێـرانی\"دا، کەمپەینێک بۆ نەهێشتنی سەربازیی ئیجباری لە وڵاتی ئێــران رێکخرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو رێکخراوی خوێندکاری و سیاسیی لە رۆژانی رابردوودا کەمپەینێکیان لە ژێر ناوی \" نا بۆ سەربازیی زۆرە ملی (ئیجباری)\" رێکخست.

ئەم کەمپەینە لە لەلایەن \"خوێندکاران لیبراڵی ئێـران\" و \" ناوەندی ئێــرانیی توێژینەوەی لیبرالیسم\" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دامەزراوە و بە دروشمی \"سەبازیی ئیختیاری، مافی لاوانی ئێــرانییە\" دەستی بەکار کردووە.

لە کۆتاییەکانی مانگی رابردووشدا ناوەندی توێژینەوەکانی مەجلیسی ئێـران راپۆرتێکی بڵاو کردەوە کە تیایدا پێداگری لە سەر گۆڕدرانی \"سەربازیی زۆرەملی\" بۆ \"سەربازیی دڵخواز \" کرابوو.

لە راگەیەندراوی ئەو کەمپەینەدا کە ماڵپەڕی \"تقاطع\" بڵاوی کردۆتەوە، هاتووە: ٦١ لە سەدی ولاتانی جیهان (١٢٣ وڵات) هەنووکە شێوەی سەربازیی زۆرە ملی‌یان تێدا بەڕێوە ناچێت و تەنیا ٩ لەسەد (ئێران و ١٦ وڵاتی دیکە) یاسای سەربازیی زۆرەملیی زیاتر لە ١ ساڵ‌یان تێدا بەرێوە دەچێت.

بەڕێوەبەرانی ئەو کەمپەینە ئەو پرسیارەیان هێناوەتە ئاراوە کە بەردەوامیی یاسای ئیجباریی سەربازی لە وڵاتی ئێڕان و لە ماوەی ٩ دەیەی رابردوودا چ ئەنجامێکی ئەرێنی لێکەوتۆتەوە.

کەمپەینی نا بۆسەربازیی ئیجباری لەلایەن کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ، نووسەر، رۆژنامەنووسانی ناسراو وەک \"ئەحمەد باتبی، ماشاڵڵا عەباس‌زادە، سەعیدە سۆهرابی، مەجید محەممەدی و مێهران براتی\"ـەوە پشتیوانی لێکراوە.