رێکخراوی بێهداشتی جیهانی: توندوتیژی دژبە ژنان وەک "پەتا"ی لێهاتووە
16:09 - 1 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: رێکخراوی بێهداشتی جیهانی لە ئامارێکدا چوونەسەرێی توندوتیژی دژبە ژنانی لە ئاستی جیهاندا مەترسیدار لە قەڵەم دا.
رێکخراوی بێهداشتی جیهانی بڵاوی کردەوە، توندوتیژی جنسی و جەستەیی دژبە ژنان بەشێوەیەکی رووی لە زیادبوون کردووەو ٣٥%ی ژنان لە ئاستی جیهاندا بەرەوڕووی دەستدرێژی جنسی، توند و تیژی و لێدانی جەستەیی دەبنەوە.
\"مارگارت چان\" بەرپرسی گشتیی رێکخراوی بێهداشتی جیهانی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە شاری \"ژنێڤ\" رایگەیاند کە توندوتیژی دژبە ژنان لە جیهاندا وەک نەخۆشییەکی \"ڤایرۆسی\" تەشەنەی ئەستاندووەو رۆژ لە دوای رۆژ ئەو رێژەیە زیاتر دەبێت.
بەپێی توێژینەوەیەک کە رێخراوی بێهداشتی جیهانی ئەنجامی داوە، زیاترین رێژەی توندوتیژی دژبە ژنان لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە ئەنجام ئەدرێت کە ٣٠%ی ژنان بەدەست ئەم دۆخەوە وەزاڵە هاتوون.
بەپێی ئەو توێژینەوەیە ٣٨%ی کوژرانی ژنان بەدەستی هاوسەرانی پێشوو و ئێستایان دەکوژرێن و ٧/٢ لەسەدی ژنانی سەرووی تەمەن ١٥ ساڵ لەلایەن پیاوانی بیگانەوە بەرووڕووی دەستدرێژی جنسی دەبنەوە.
ئەو رێکخراوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی هاتنە ئارای ئەو توندوتیژیانەی ئیعتیاد بە خواردنەوە \"ئەلکولییەکان لە قەڵەم داوەو یەک و نیو لە سەدی ئەو ژنانەی دەستدرێژیی \"سێکسی\"یان کراوەتە سەر، تووشی نەخۆشیی جنسی دەبن.