كرێكارێكی خەڵكی روانسەر بەهۆی رووداوی كارەوە گیانی لەدەست دا
13:19 - 17 پووشپەڕ 2712
كوردپا: كرێكارێكی خەڵكی ئاوایی \" گورگان\"ی سەر بە شاری کامیاران لە كاتی كار كردن بە خەرمانكووپ گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 14ی پووشپەڕ كەسێك بەناوی بەهمەن سهفهری تەمەن 34 ساڵ و خهڵکی گوندی \"گورگان\"ی سهر به شاری کامیاران لە كاتی كار كردن بە خەرمانكووپ له گوندی \"کهلاوه\"ی سهر به شاری روانسهر كەوتۆتە بەر ئەو كەرەسە وەرزێرییە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.
گیان لەدەست دانی كرێكاران لە كوردستان بەهۆی رووداوی كارەوە بەردەوامە:
پێشتریش چەندین كرێكاری دیكەی كورد بە ناوەكانی واحید ئابادیان كرێكاری ئارماتۆر بەند و دانیشتووی گەڕەكی \"باخی شایگان\"ی مەهاباد ـ محەممەد ئەحمەدپوور تەمەن ٦٥ساڵ و خەڵكی سنە - نەبی میری ٦٥ساڵ و خەڵكی سنە ـ زانیار مورادی كرێكاری بیناسازی، لە جادەی ساحیلیی سنە ـ فەتحوڵڵا سوهرابی تەمەن ٦٠ ساڵ ـ غاڵب زارعی ـ سەلاح قاسمی، تەمەن ٣٥ ساڵ و كرێكاری پڕۆژەی \"مسكن مهر\" ـ عەبدوڵڵا توركەمان خەڵكی گوندی \"میلان\"ی سەر بە شاری ماكۆ و كرێكار لە كارگەیەكی بەخێو كردنی پەلەوەر و عەلیمحەممەد ساڵح قاتع، خەڵكی سەقز كرێكار لە كانگایەكی بەرد، بەهۆی رووداوی كارەوە گیانیان لەدەست داوە.
مەسەلەی تەندروستی و نەبوونی ئەمنیەتی كاری بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی كرێكاران لە كاتی كار كردندا، كە لەناو كرێكارانی بیناسازییەكان لەم بارەوە زیاترین حاڵەت رووی داوە.