رۆژنامەیVan Times بە زمانی كوردی چاپ بڵاو و دەكرێتەوە
21:51 - 20 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: رۆژنامەی Van Times كە بە زمانی ئەرمەنی چاپ و بڵاو دەكرایەوە لەمەوبەدوا بە چوار زمان بڵاو دەبێتەوە.
نووسەرانێكی وەكوو یاشار كەمال، ساركز سارووپیان، عایشە حوڕ، فەرهاد كەنتێل، محەممەد فورات، شیموس هێكن لە پێكهێنەرەكانی شۆرای نووسەرانی ئەو بڵاو كراوەیەن.
لەمەوبەدوا ئەو رۆژنامەیە بە چوار زمانی كوردی، توركی، ئینگلیزی و ئەرمەنی بڵاو دەكرێتەوە.
سەرەڕای زەخت و گوشارە ئەمنیەتییەكان بۆ سەر چاپەمەنی و رۆژنامەكوردی و ئەرمەنییەكان لە كوردستانی توركیە، رووناكبیران و چالاكانی فەرهەنگی كورد درێژە بە چالاكییەكانیان دەدەن.
دوابەدوای ئەوەی كە دەوڵەتی فەرانسە باسی كوشتار ئەرمەنییەكانی لەلایەن توركیەوە ورووژاند، زۆربەی نووسەرانی ئەرمەنی لەو وڵاتە خرانە ژێر زەخت و گوشارەوە.