راپۆرتێك لە رەوشی شیركەتی پیشەیی ئاسنی سنە/مانگرتنی 100 كرێكاری شیركەت پارسیان
15:47 - 22 جۆزەردان 2712
كوردپا: كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیی دامەزراوە كرێكارییەكان بڵاوی كردەوە، سی كەس لە كرێكارانی شیركەتی پیشەیی ئاسنی سنە ماوەی 3 مانگە مووچەیان پێنەدراوە و 100 كرێكاری شیركەت پارسیانی وزەگای سنە بە ناڕەزایەتی بە نەدانی مووچە، مانیان گرتووە.
سی كەس لە كرێكارانی شیركەتی پییشەی ئاسنیی سنە كە 23 كەسیان پیاو و 7 كەسی دیكەشیان ژنن، ماوەی 3 مانگە لەلایەن لێپرسراوانی ئەو شیركەتەوە مووچەیان پێنەدراوە.
بەپێی راپۆرتی كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیی دامەزراوە كرێكارییەكان، كرێكارانی ئەو شیركەتە سەرەڕای ئەوەی كە چەندین سەعات كاری زیادە دەكەن، تەنیا 350 هەزار تمەن مووچە وەردەگرن كە ئەو بڕە مووچەیە بۆ كرێكارانی ژن، تەنیا 270 هەزار تمەنە.
هەموو كرێكاران مانگانە بڕی 30 هەزار تمەن لە مووچەكانیان بۆ مافی بیمە لێ وەردەگیرێتەوە.
شیركەتی پیشەی ئاسنی لە بواری سازكردنی تابلۆ و هێمای هاتوچۆ و بەگشتی تابلۆی ئیدارە دەوڵەتییەكاندا كار دەكات و لە شارەكی پیشەیی ژمارە 1ی سنە هەڵكەوتووە.
ئەو مادە حقووقییانەی كە لەم بارەوە پێشێل كراون:
ـ بەشی د ـ مادەی 7ی بەڵێننامە نێودەوڵەتییەكانی مافی ئابووری، كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی: پشوودان ـ حەسانەوە و بەرتەسك كردنەوەی شیاوی سەعات كاریی و مەرەخەسیی دەورەیی بە كەڵك وەرگرتن لە مووچە و هەروەها دەستمزدی كاتەكانی پشووی فەرمیی كرێكاران بە فەرمی بناسرێت.
ـ بەشی ئەلف ـ مادەی 7ی بەڵێننامە نێودەوڵەتییەكانی مافی ئابووری، كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی: ئەو مووچەیەی كە لانیكەم وەك دەستمزدی شیاو بۆ كرێكاران و بنەماڵەكانیان بەپێی رێوشوێنەكانی ئەو بەڵێننامە لەبەرچاو گیراوە، بە فەرمی بناسرێت.
ـ بەندی 1ی مادەی 23 بڕیارنامەی جیهانیی مافی مرۆڤ: هەر كەسێك مافی ئەوەی هەیە كار بكات، كاری خۆی ئازادانە هەڵبژێرێت، داوای هەلومەرجی داداپەروەرانە و رەزایەتمەند بۆ كارەكەی بكات و لە بەرامبەر دۆخی بێكاریدا پشتیوانی لێبكرێت.
لە هەواڵێكی دیكەدا كە هەمان سەرچاوە بڵاوی كردۆتەوە، 100 كەس لە كرێكارانی شیركەتی پارسیان، سەر بە \"وزەگای سیكلی هاوبەشی سنە\" هەڵكەوتوو لە گوندی قوڵیان لە 10 كیلۆمیتریی ئەو شارە، بە ناڕەزایەتی بە نەدانی مووچەی 3 مانگیان و وەڵام نەدانەوەی خاوەنكاران لە رێكەوتی 13ی جۆزەردانەوە دەستیان داوەتە مانگرتن و داوای مافەكانیان دەكەن.
كرێكارانی مانگرتوو رایانگەیاندووە هەتا مووچە دوا خراوەكانیان پێ نەدرێت و داخوازییەكانیان جێبەجێ نەبن، ناچنەوە سەر كار و دەست لە مانگرتن هەڵناگرن.