راپۆرتی ژمارە 2ی ئەحمەد شەهید/ پێشێلكاری مافی مرۆڤ لە كوردستان و كۆڵبەرانی كورد
19:55 - 18 رەشەمه 2711
كوردپا: لە راپۆرتی ژمارە 2ی مافی مرۆڤی ئێران كە ئەحمەد شەهید رێپۆرتێری تایبەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ شۆرای مافی مرۆڤی ئەو رێكخراوەیەی ئامادە كردووە، بۆ یەكەم جار باس لە پرسی پێشێلكاری مافی مرۆڤ لە ناوچە كوردنشینەكان و بەتایبەت كۆڵبەرانی كورد هاتۆتە بەرباس.
بەپێی راپۆرتی ژمارە 2ی ئەحمەد شەهید كەلە 36 لاپەڕە و 74 پاراگرافدا ئامادە كراوە، پاش پێشەكییەكی شیكاری و مێتۆدۆلۆژیك و نموونە حقووقییەكان بەگشتی ئاماژەی بە 74 حاڵەتی پێشیلكاری مافی مرۆڤ لە ئێران كردووە و رۆژی چوارشەممە لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاو كراویەوە.
ئەحمەد شەهید لە سەرەتای راپۆرتی ژمارە 2دا نووسیویە، هەچەند ئەم راپۆرتە هەموو حاڵەت و نموونەكانی پێشێلكاریی مافی مرۆڤ لە ئێران ناخاتە روو، بەڵام راپۆتی ئەم جارە لە راپۆتی ژمارە 1 ماڵ و پوختەترە.
لە بەشی باس كردن لە پێشیڵكاریی باوەڕە دینیە غەیرە فەرمییەكان، باس كردن لە سەركوتی ئایینی یارسان بەتاڵە و هیچ باسێكی لێوە نەكراوە و هەروەها كۆمەڵێك پرسی ورد و درشتی دیكە وەكوو حاڵەتە بەرچاو و بەربڵاوەكانی سەكوتی مافی مرۆڤ لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران ئاوڕی لێنەدراوەتە.
بۆ نموونە عەدنان حەسەن پوور رۆژنامەنووسی زیندانیی كورد، كە بەپێی بەڵگەكان لەمێژینەترین رۆژنامەنووسی زیندانیی ئێرانە هیچ باسێك لە دۆسیەكەی نەهاتۆتە گۆڕێ.
باس كردن لە مەسەلەی پێشێلكاریی كەمایەتییە ئێتنیكییەكان لە ئێران كەلە 6 پاراگرافدا هاتۆتە بەرباس یەكێك لە خاڵە بەرچاوەكانی ئەم راپۆرتەیە.
ئەوەی كەلە گشت كەوتۆتە بەرچاو بۆ یەكەم جار ئۆرگانێكی نێودەوڵەتی لەبارەی گیان و حاڵی كۆڵبەرانی كورد راپۆرتێكی بڵاو كردۆتەوە كە ئەم مەسەلەیە لە جێگای خۆیدا هەچەند لەباری بە شێوەی هەواڵ و راپۆرت لە راگەیەنە جیهانییەكان رووماڵ نەكراوە، بەڵام یەكێك لە حاڵەتە بەرچاوەكانی پێشێلكاریی ئاشكرای مافی مرۆڤە لە ئێران و بەتایبەت ناوچە كوردنشینەكان.
لە بەشێكی دیكەی ئەو راپۆرتەدا باس لە حوكمی ئیعدامی 15 هاووڵاتیی كورد كراوە و تەئیكید لەسەر ئەوە كراوەتەوە كە زۆربەیان بە تاوانگەلێكی وەك: هەوڵدلان بەدژی تەناهیی نەتەوەیی، مفسد فی لئەرز و سیخوڕی و ... حوكمی ئیعدامیان بۆ بڕاوەتەوە.
لە بەشیچكی تردا باس زەخت و گوشار و هەڵاواردنی جۆراوجۆری وەك: ئابووری، كۆمەڵایەتیی بەبڵاو لەسەر كەمایەتییە ئێتنێكییەكان كاوە كە بریتین لە: دەستبەسەر داگرتنی مڵك و ماڵ، پێشگیری لە كار و پیشە، بەرتەسك كردنەوەی كاروباری كۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، حقووقی و زمانی كە پێچەوانەی هەموو ریوشوێنە نێودەوڵەتییەكان لەمەڕ هەموو هەڵاواردنە نەژادی و حقووقی فەرهەنگی، ئابووری و كۆمەڵایەتییەكان.
لە گۆشەیەكی دیكەی لە راپۆرتەكەی ئەحمەد شەهیددا باس لە چۆنیەتیی ئیعدام، دادگایی و ئەشكەنجە كردنی فەرزاد كەمانگەر مامۆستای ئیعدام كراوی كورد و چوار كەسی دیكە كراوە كە رێكەوتی 19ی بانەمەڕی 1389 ئیعدام كراون.
لە بەشی تایبەت بە كوشتاری كۆڵبەرانی كورد بەدەستی هێزە نیزامی و ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، هاتووە: كۆڵبەرانی كورد كە لەسەر سنووەركان سەرقاڵی كاروباری كاسبی و هێنانی بای وەك چای، تووتن، سووتەمەنی ... ن و لەو رێگایەوە بژیوی ژیانیان دابین دەكەن، بەردەوام سەركوت دەكرێن، سزا و جەریمەی نەختی دەكرێن و لەلایەن سنوورەوانانی ئێرانەوە دەدرێنە بەر دەستڕێژ و هەتا ئێستا زۆرێكیان كوژران و بریندار بوون.
بڕیارە رۆژی دووشەممە لە شۆرای مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان باس لەسەر راپۆرتی ژمارە 2ی ئەحمەد شەهید بكرێت.
ئەحمەد شەهید دووەمین رێپۆرتێری تایبەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كە بۆ تاتوتێی پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران دیاری دەكرێت، بەڵام وێڕای ئەوەی چەندین جار بە فەرمی داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێران كردووە كە بۆ جێبەجێكردنی مئمووریەتەكەی سەردانی ئێران بكات، بەڵام رێگەی پێنەدراوە و ئێستا لە وڵاتانی ئوروپایی سەرقاڵی كۆ كردنەوەی ئامار و وتووێژ لەگەڵ چالاكانی مافی مرۆڤ و زیندانیانیی سیاسیی هەڵاتوو لە ئێرانە.
حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ساڵی 2005 ئیزنی نەداوە هیچ رێپرتێرێكی مافی مرۆڤ بڕواتە ناو خاكی وڵاتەكەی.