راو كردن لە دەورووبەری بەنداوی "نوشان"ی و مەترسیی لە ناو چوونی باڵندەكان
17:21 - 1 پووشپەڕ 2712
كوردپا: بە هۆی راو كردنی بێ سەروبەری مراوی و كەو لە دەورووبەری بەنداوی نووشان هەڵكەوتوو لە 12 كیلومیتری شاری ورمێ، ئەو باڵندەانە لەو ناوچەیەدا لە بەرەبەری لە ناو چوون دان.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سرووشتی ناوچەی نووشان و بە تایبەتی \"درەبند\" و بوونی بەنداو بۆتە هۆی ئەوەی باڵندەیەكی زۆر بۆ وێنە كەو و مراوی بۆ ئەو ناوچەیە كۆچ بكەن، بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا بە هۆی راو كردنی لە رادەبەدەر ژمارەی ئەو دوو باڵندەیە لە دەورووبەری ئەو بەنداوە رووی لە كەمی كردووە.
ناوچەی جوان و دڵڕفێنی بەند بە یەكێك لە جەمسەرە گەشتیارییەكانی ناوچەی ورمێ دێتە ئەژمار و بە درووست كردنی بەنداوی \"نوشان\" گرینگێیەكەی زیاتر بووە و بۆتە هۆی ئەوەی سرنجی زۆر گەشتیار بۆ لای خۆی رابكێشێ و هەر ئەو گەشتیارانە زۆر جار دەست دەكەن بە راو كردنی باڵندەكان و ناوەندە پێوەندیدارەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ورمێ لەو پێوەندییەدا هیچ هەوڵێكیان نەداوە.
زۆربەی ئەو راوچییانە لە دەورووبەری ئەو بەنداوە خێوەت هەڵدەدەن و سەرقاڵی راو كردن دەبن و بە مەبەستی فرۆشی ئەو باڵندانە دەیانبەنە پارێزگاكانی دیكەی ئێران و لەو رێگاییەوە گیانی ئەو باڵندانە دەخەنە مەترسییەوە.