دە بەرهەمی سینەماكارانی كورد لە فێستیڤاڵی كورتە فیلمی تاران نمایش كران
18:52 - 24 رەزبەر 2711
كوردپا: لە بیست و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی كورتە فیلمی تاران كەلە رۆژانی رابردوودا بەڕێوە چوو، 10 كورتە فیلمی سینەماكارانی كورد نمایش كران.
وێب سایتی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئێران نووسینگەی سنە بڵاوی كردەوە، بیست و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی كورتە فیلمی تاران كەلە رۆژانی رابردوودا لە سینەما ئازادیی تاران بەڕێوە چووە، دەرهێنەرانی كوردستانی بەشێكی بەرچاو لە خشتەی فیلمە پیشان دراوەكانیان بۆ خۆیان تەرخان كردووە و سەرجەم دە كورتە فیلمی سینەماكارانی كورد تێیدا پیشان دراوە.
فیلمە نمایش كراوەكان بریتی بوون لە: بێدەنگیی گۆلاو لە دەرهێنانی فاتمە دەستەمەرد، هەتا پیاوەكانمان سەما بكەن، لە دەرهێنانی هیوا ئەمین نەژاد، جینایەت لە بێدەنگیدا، لە دەرهێنانی بێهرووز نوورانی، چوار هەزار و چوار سەد و چل و یەكەمین رۆژی ژیانم، لە دەرهێنانی نەزیر میرزایی، كاتی بێدەنگیی سێبەرەكان، لە دەرهێنانی عوسمان مەحموودی، دەنگی باران، لە دەرهێنانی جەلال ساعێدپەنا، سەفەری سارد، لە دەرهێنانی جەلال نەسیری، سێبەرەكان لە دوایین بیرەوەریی رووباردا، لە دەرهێنانی رەزا محەممەدی و راژوان لە دەرهێنانی كەیوان مەجیدی كەلە بەشەكانی پێشبڕكێی نێودەوڵەتی و نەتەوەیی و لە چەند شوێنی تاران نمایش كراون.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی كورتە فیلمی تاران یەكێك لە بەناوبانگترین رووداوەكانی كورتە فیلمی ئێرانە.
لە چەند ساڵی رابردوودا سینەماكارانی كوردستان و بەتایبەت بواری كورتە فیلم لە ئاستی ئێران و تەنانەت ناوچەدا سەركەوتنی بەرچاویان مسۆگەر كردووە.