دەنگی ئەمەریكا كاناڵێكی ئاسمانی بە زمانی كوردی وەگەڕ دەخات
15:42 - 29 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: سەرچاوەیەك لە رادیۆی دەنگی ئەمەریكا رایگەیاندووە، لێپرسراوانی ئەو رادیۆیە بەنیازە كاناڵێكی ئاسمانی بە زمانی كوردی دابمەزرێنێت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر، مۆتلۆ جیفیر ئۆگلۆ پێشكەشكاری بەرنامەكانی بەشی كوردیی رادیۆی دەنگی ئەمەریكا \"VOA\" رایگەیاند، دەنگی ئەمەریكا ئامادەكاری بۆ كردنەوەی كەناڵێكی ئاسمانی بە زمانی كوردی كردووە و لە مانگی ئاوریلی ساڵی 2012ی زایینی (بانەمەڕی 1391ی هەتاوی) ئەمساڵ پەخشی تیلی رادیۆیی دەستی پێكرد.
ئەوەیشی خستە روو، ئەم هەوڵە رووبەڕووی زۆر دژواری بۆتەوە، ئەوەش بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە بووە كەلە ساڵی 2010ـەوە جیهانی گرتۆتەوە.
رادیۆی دەنگی ئەمەریكا بە 45 زمانی جیهانی بەرنامە بڵاو دەكاتەوە و یەكێك لەوانە زمانی كوردییە، بەهۆی قەیرانی ئابووریی جیهانەوە چەند بەشێكی داخست، بەڵام ئەم بڕیارە بەشی كوردی نەگرتەوە.
بەشی كوردی لە رادیۆی دەنگی ئەمریكا، لە شەوی 25 ئاوریل 1992ی زایینی (5ی بانەمەڕی ساڵی 1371ی هەتاوی) دەستی پێكرد و هەتا ئێستاش بەردەوامە.