دەستڕێژی راستەوخۆ/ هاووڵاتییەكی كورد كوژرا و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون
14:51 - 27 رەزبەر 2711
كوردپا: لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری بانە لە كۆمەڵێك كاراونچی، هاووڵاتییەك گیانی لێ ئەستێنراوە و 2ی دیكەش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێكەوتی 26ی رەزبەر تەها تەمەن 27 ساڵ و كوڕی عومەری مامە عەبە لە شوێنێك بەناوی \"دۆژە\" لە بناری سووركێو لەلایەن هێزە نیزامییەكانی شاری بانەوە بە تەقەی راستەوخۆ گیانی لێ ئەستێنراوە.
هەر لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا دوو هاووڵاتیی دیكەش بریندار كراون.
ناوی یەكێك لە بریندارەكان \"محەممەد\"ە و ئامۆزای ئەو هاووڵاتیەیە كە گیانی لێ ئەستێنراوە.
بە وتەی شایەتحاڵان، 4 ئەسپی كاسبكارانیش لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئێرانەوە لە بانە بە كوشت چوون.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە بەشی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای ساڵی1390وە هەتا ئێستا لە ئەنجامی دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی ئێران بۆ سەر كۆڵبەرانی كورد 86 هاووڵاتیی كوژراو و بریندار بوون.
لە كۆی گشتیی ئەو ئامارە 50 كۆڵبەر كوژراون و 36ی دیكەش بریندار بوون.