دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە شنۆ درێژەی هەیە
12:15 - 18 پووشپەڕ 2720
ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕ، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەبووبەکر عەبدی" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی "عەزیز"، "بهروز بایەزیدی" تەمەن ٢٥ ساڵ کوڕی "مستەفا" و "کەیوان شوانی" تەمەن ٢٦ ساڵ کوڕی "قەرەنی" خەڵکی گەڕەکی "سەلیم ئاوا"ی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.
ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە پاش دەسبەسەرکرانیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون و لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو سێ هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی پووشپەڕ، پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سەعید تابناک، ئەسکەندەر سەید محەممەدپوور، ڕەحمان تابش، ئەبووبەکر بیلال و ڕەحیم ڕەفعەتی" خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتیییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.