دەریا تاڵبانی ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کرا

16:40 - 26 رێبەندان 2720

ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "دەریا تاڵبانی"، کچی عەباس، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزراوە.

ئەو هاووڵاتییەی خەڵکی مەهاباد، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە، ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی دەریا تاڵبانی، زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.