دەرکرانی ٥ مامۆستای کورد لە زانکۆ
20:46 - 1 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: ٥ مامۆستای کوردی زانکۆکانی مەهاباد، پیرانشار و قەزوین بەبڕیاری راستەوخۆی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە زانکۆ دەرکران.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە رۆژانی رابردوودا ٣ مامۆستای زانکۆی ئازادی مەهاباد بەناوەکانی \" یونس یەزدانپەرست\" خاوەن بروانامەی دوکتورای فێقهی \"ئەمام شافعی، وریا حەفیدی خاوەن بڕوانامەی دوکتورای زانستی قورئان و هەرەوەها دوکتور مەنسوور سۆهرابی\" بە بڕیاری وەزارەتی ئیلاعاتی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران مافی وانە وتنەوەیان لێ ئەستێندرایەوە.
هەروەها د. هیوا حەفیدی خاوەن بڕوانامەی دوکتورای ئەدەبیاتی عەرەب و مامۆستای زانکۆی قەزوێن، \"هەمزە حاجی\" خاوەن بڕوانامەی دوکتورای زانستی قورئان و مامۆستای زانکۆی \"پەیام نوور\"ی پیرانشار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارانەوە ئاگادار کراونەتەوە کە چیدیکە مافی وانە وتنەوەیان نییە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، کە دوکتور یونس یەزانپەرست پێش لە دەرکران لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەهابادەوە بانگهێشت و بۆ ماوەی ٢ رۆژ دەستبەسەر و لێپرسینەوەی لێکراوە.
دەگوترێت ئەو ٥ مامۆستایە لە چالاکانی مەزهەبیی کورد بوون کەلە رۆژانی حەفتەی رابردوودا بە بیانووی تەبلیغات و لایەنگری لە رێکخراوی \"اخوان المسلمین\" بەرەوڕووی دەرکران لە زانکۆ بوونەتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە رۆژانی رابردوودا ٣ مامۆستای زانکۆی ئازادی مەهاباد بەناوەکانی \" یونس یەزدانپەرست\" خاوەن بروانامەی دوکتورای فێقهی \"ئەمام شافعی، وریا حەفیدی خاوەن بڕوانامەی دوکتورای زانستی قورئان و هەرەوەها دوکتور مەنسوور سۆهرابی\" بە بڕیاری وەزارەتی ئیلاعاتی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران مافی وانە وتنەوەیان لێ ئەستێندرایەوە.
هەروەها د. هیوا حەفیدی خاوەن بڕوانامەی دوکتورای ئەدەبیاتی عەرەب و مامۆستای زانکۆی قەزوێن، \"هەمزە حاجی\" خاوەن بڕوانامەی دوکتورای زانستی قورئان و مامۆستای زانکۆی \"پەیام نوور\"ی پیرانشار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارانەوە ئاگادار کراونەتەوە کە چیدیکە مافی وانە وتنەوەیان نییە.
دوکتور مەنسوور سۆهرابی
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند، هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران هۆکاری دەرکرانی ئەو ٥ مامۆستا کوردەیان \"ئەمنیەتی\" راگەیاندووە.سەرچاوەکە راشیگەیاند، کە دوکتور یونس یەزانپەرست پێش لە دەرکران لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەهابادەوە بانگهێشت و بۆ ماوەی ٢ رۆژ دەستبەسەر و لێپرسینەوەی لێکراوە.