دەرهێنەرێكی كورد خەڵاتی باشترین كورتە فیلمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی "قازان"ی پێ‌بەخشرا

13:48 - 23 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: دەرهێنەرێكی سنەیی خەڵاتی باشترین كورتە فیلمی چیرۆكی هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی \" قازان\"ی وەرگرت.

جەلال ساعد پەناە دەرهێنەری فیلمی دەنگی باران توانی لەو فێستیڤاڵەدا پلەی یەكەم بۆ خۆی مسوگەر بكات.

هەواڵدەریی كورد پرێس بڵاوی كردەوە، هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمای موسلمانی قازان بەبەشداری 28 وڵات لە شاری \"قازان\"ی كۆماری تاتارستان بەڕێوە چوو.

لەو فێستیڤاڵەدا زیاتر لە 11 بەرهەم نمایش كراون و لە ناو ئەواندا كورتە فیلمی دەنگی باران باشترین پلەی بەدەست هێناوە.

كورتە فیلمی دەنگی باران ساڵی 1390 بەرهەم هاتووە.