دیداری میدیاکارانی رۆژهەڵات لە شاری سلێمانی بەڕێوە چوو + وێنـــە

17:15 - 28 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: سەندیکای رۆژنامەنووسان – لقی سولێمانی بە بۆنەی ١١٥ هەمین ساڵی دەرچوونی ڕۆژنامەی كوردستان لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەرپرسی ئەو سندیکایە و رێژەیەکی بەرچاو لە میدیاکارانی رۆژهەڵات، دیدارێکی لەسەر رەوشی میدیاکارانی رۆژهەڵاتی کوردستان و نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بەڕێوە برد.

جواد حەیدەری رۆژنامەنووس و یەکێک لە رێکخەران و بەشداری ئەو دیدارە لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: رۆژنامەنووسان رۆژهەڵاتی کوردستان گلەیی و گازندەی خۆیان باس کرد و زیاتر لەسەر چارەسەر کردنی کێشەی هەلی کار، ئیقامە و شوێنی نیشتەجێ بوون، جەختیان کردەوە.

\"12070.jpg\"
حەیدەری ئاماژەی بەوەشدا کە لەو دیدارەدا گیر و گرفتتی ئیقامە، شوێنی نیشتەجێ بوون و هەلی کار بۆ میدیاکارانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا و هەروەها \"کاروان ئەنەوەر\"یش بەرپرسی سەندیکای رۆژنامەنووسان – لقی سولێمانی باسی لەوە کرد کە بەپێی ئیمکان هاوکاریی رۆژنامەنووسانی رۆژهەڵاتی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەر رۆژنامەنووسە کوردە باسی لەوەش کرد، کاروان ئەنوەر رایگەیاندووە کە سەرجەم باس و سکالاێ رۆژنامەنووسان پاش تاووتوێ کران لە سەندیکای رۆژنامەنووسان لە شاری هەولێر، بەمەبەستی بەدواداچوون رادەستی دامودەزگا حکوومەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

\"12064.jpg\"

\"12059.jpg\"

\"12062.jpg\"

\"12060.jpg\"

\"12063.jpg\"

\"12061.jpg\"