دوو کۆڵبەری کورد لە پیرانشار، لە سەرمادا رەق هەڵاتن
15:58 - 11 رێبەندان 2714
ئاژانسی کوردپا: دابەزینی پلەی گەرمیی هەوا و بەرفر بارینی لە ناوچەکانی پیرانشار، دوو کۆڵبەری کورد بەهۆی سەرماوە رەق هەڵاتن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ دوو کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان پیرانشار و هەرێمی کوردستان، لە بەفر و سەرمادا گیانیان لەدەست دا.
ئەو رووداوە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی ٩ی رێبەندان و لە کوێستانەکانی \"بەربنێ\"ی پیرانشار و لە شوینێک بەناوی (کانی خودا) هاتۆتە ئاراوە.
هەواڵنێری کوردپا لە پیرانشار، وێڕای پشتراست کردنەوەی ئەم هەواڵە، شوناسی ئەو دوو کۆڵبەرە کوردەی ئیبراهیم محەمەدزادە، تەمەن ٤٠ ساڵ و کوڕی ئەحمەد و هەروەها ئیبراهیم پایمەرد، تەمەن ٢٧ ساڵ و کوڕی رەحمان، راگەیاندووە.
ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، لەسەر سنوور سەرقاڵی کۆڵبەری بوون، کە بەهۆی سەرمای لە رادەبەدەر و بارینی بەفر، رەق هەڵاتوون.
دەگوترێ ئەو دوو کۆڵبەرە، خێزاندار و باوکی چەند منداڵێکیش بوونە.
ئیبراهیم محەمەدزادە، خەڵکی گوندی \"شێلم جاران\" و \"ئیبراهیم پایمەرد\" خەڵکی گوندی \"خورینچ\"ی سەر بە بەخشی لاجانی پیرانشار بوون.
تەرمی رەقهەڵاتووی ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە، رۆژی رابردوو لە بەرزاییەکانی ناوچەی سنووریی پیرانشار و هەرێمی کوردستان دۆزراونەتەوە.
ساڵی رابردووش، لە ناوەڕاست مانگی رێبەنداندا سێ کۆڵبەری دیکەی کورد لە ناوچەی کێلەشینی شنۆ و دوو کەسی دیکەش لە ناوچەی سنووریی ورمێ بەهۆی سەرماو بەفر بارینەوە لە سەرمادا رەق هەڵاتن.
نەبوونی هەلی کار، نەبوونی سەرمایەگوزاریی حکوومەتی لە ئوستانەکانی کوردستانی ئێران و پێناسەی نادروست بۆ ئابووریی سنوور، کە بووەتە هۆکاری راکێشانی لاوانی کورد بەرەو کۆلبەری، بە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرین بوونەوەی پرسی کۆڵبەری لە ناوچەکانی کوردستانی ئێران بە ئەژمار دێت.
بەپێی راپۆرتە فەرمییەکان، ئاڵوێری کاڵا لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ئێران لەگەڵ کوردستانی تورکیا، عێراق، زیاتر لە ٩٠ ساڵە لە سنوورەکان ئەنجام ئەدرێت.