دوو چالاکی ئەهلی سونەت لە ورمێ دەسبەسەر کران

12:33 - 25 گەلاوێژ 2720

دوو چالاکی ئەهلی سونەت بە ناوەکانی "حامید عەلی مشکۆ" تەمەن ٣٦ ساڵ و "فەرشاد جەهش" تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی ورمێ، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کران و لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لێکۆڵینەوەیان لێ دەکرێت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو چالاکەی ئەهلی سونەت هەنووکە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێدان.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دوو چالاکە مەزهەبییە لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەری کراون.

"حامید عەلی مشکۆ"، شرۆڤەکار و حافیزی قورئان و "فەرشاد جەهش"، خوێندکاری قۆناغی کارناسیی بواری کارەبایە لە زانکۆی ورمێ.