دوو پێرسۆنێلی ئاگرکوژێنەوە لە کاتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگری مووچە و مەزرای سەرپێڵیزەهاو بریندار بوون
12:41 - 5 جۆزەردان 2721
بەرپرسی ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوە و خەدەماتی ئیمێنیی شارەداریی کرماشان، باسی لە برینداربوونی دوو پێرسۆنێلی ئەو ناوەندە، لە کاتی کۆنترڕۆڵکردنی ئاگرگرتنی ١٤ هێکتار مووچە و مەزرای ناوچەی نەوشیروانی سەرپێڵی زەهاوی کردووە.
غوڵامڕەزا ڕەزایی لە وتووژێکدا، لەگەڵ هەواڵدەریی حكوومەتی "فارس" شوناسی ئەو دوو پێرسۆنێلەی بە ناوەکانی "هوشیار خانی" و "وەهاب ئیمامی" ڕاگەیاندووە کە تووشی سووتاویی و دووکەڵ گرتوویی هاتبوون.
ئەو ئاگرکەوتنەوەیە ڕۆژی ٤ی جۆزەردان، لە ئاڵفجاڕی ناوچەی نەوشیروانی شاری سەرپێڵیزەهاو ڕووی داوە و ١٤ هێکتار ئاڵفجاڕ سووتاون.
ئەو ئاگرکەوتنەوەیە ٤ کاتژمێری خایاندووە هەتا کۆنترۆڵ بکرێت.