دوو هاووڵاتیی گوندی "نێ‌"ی مەریوان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كران

22:14 - 17 پووشپەڕ 2712
كوردپا: دوو لاوی خەڵكی گوندی \"نێ‌\"ی سەر بە شاری مەریوان لە رێگای تەلەفۆنەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە كراون.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوو لاوی كورد بەناوەكانی: عادڵ پەروازە كوڕی رەحمان تەمەن 20 ساڵ و خەلیل گەردی كوڕی فایەق تەمەن 21 ساڵ و خەڵكی گوندی \"نێ\"ی سەر بە شاری مەریوان لە رێگای تەلەفۆنەوە بانگهشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە كراون.

هەواڵنێری كوردپا لەزاری دانیشتوانی گوندی \"نێ‌\"یەوە ئاشكرای كردووە بەشێك لە لاوانی ئەو گوندە لە ترسی گیران لەلایەن مەئموورانی ئیتلاعاتەوە بۆ ماوەی حەفتەیەكە شەوان لە لە ماڵەكانیان ناخەون و پەنا دەبەنە شاخ و كێوەكانی دەورووبەر.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا پێشتر و رێكەوتی 19ی جۆزەردان دوو هاووڵاتیی خەڵكی گوندی نێ‌ بە ناوەكانی وریا فەرەجی تەمەن 25 ساڵ كوڕی عەبدوڵڵا و پشتیوان ئەفسەری تەمەن 25 ساڵ كوڕی زۆراب خەڵكی مەریوان لە سنووری \"پیران\" لە كاتی گەڕانەوە لە هەرێمی كوردستان لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر كراون.

رێكەوتی 11ی پووشپەڕیش لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئیتلاعاتییەكان بۆ سەر گوندی نێ‌، چەند لاوێكی خەڵكی ئەو گوندە دەستبەسەر كران كە سێ‌ كەسیان بەناوەكانی: حەمید پەرهیزكار كوڕی ئەحمەد 2 ـ ئیدریس كاوە كوڕی كەریم 3 ـ بورهان كەیوانپوور كوڕی عوسمان ناوەكانیان ئاشكرا بووە و ئێستا پێنج لاوی گوندی نێ‌ لە زیندان دان و چارەنووسیان ناڕوونە