دوو هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی دیواندەرە و مەریوان دەسبەسەر کران
ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەیووب ئاقا ڕەزایی" خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
هێزە ئەمنییەتییەکان لە نزیک شوێنی کارەکەی، ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتیییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موحسێن ئەداک" خەڵکی گوندی "سلێنـ"ـی هەورامان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە شاری مەریوان، دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرەڕای بەدواچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و تۆمەتی وەپاڵدراوی، زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.
وێنە: موحسین ئەداک و ئەیووب ئاقا ڕەزایی