دوو هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کران

16:59 - 15 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شارەکانی بۆکان و مەهاباد، پاش١٠ رۆژ دەستبەسەر کران لە مەئموارنی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حوسێن شەعبانی هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، کە رۆژی ٣ی پووشپەڕ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەر کرابوو، سێ رۆژ پێش ئێستا بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری بۆکان رایگەیاند؛ هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی ناردنی هەواڵ و زانیاری بۆ میدیاکانی دەرەوەی وڵات و هەروەها هەبوونی ئاڵای کوردستان لە ماڵەکەیدا دەستبەسەر کردبوو.

حوسێن شەعبانی رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ١٢ی پووشپەڕ، هەتا کاتی دادگایی کردنەوەکەی بە سپاردنی بارمتە لە زیندان ئازاد کراوە.

\"20942.jpg\"
سەیوان عوسێن‌پوور، وێنەگر و کاتریکاتێریستی کورد، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەشداری لەچەندین پێشانگای وێنەگری و كاریكاتێریدا کردووە
لەلایەکی دیکەوەو هەر لە رۆژی پێنج‌شممەی حەفتەی رابردوودا، سەیوان حوسێن‌پوور، پاش ١٠ رۆژ لە دەستبەسەر کرانی لەلایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

سەیوان حوسێن‌پوور، کە مامۆستای وانەی (هونەر)ی قوتابخانەکانی شاری مەهابادیشە، رێکەوتی ٢ی پووشپەڕ، لە ناو مالەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرابوو، کە سەرئەنجام پاش ١٠ رۆژ راگیارن لە ئیتلاعاتی شاری بۆکان بە سپاردنی ٧٠ ملوێن تمەن ئازاد کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە کاتی دەستەبسەر کردنی ئئەو کاریکاتێریس و وێنەگرە کوردەدا، دەستیان بەسەر کۆمپیوتێر و کۆمەڵێک کەلوپەلی شەخسیی ناوبراویشدا گرتبوو.