دوو "مەداح" بەهۆی پشتیوانیکردن لە کوژراوەکانی مانگی "خەزەڵوەر" دەسبەسەر کران

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان، دوو "مەداح" (مداح) بە ناوەکانی "عەلیڕەزا حەبیبی ‌فەر" و "محەممەدحوسێن سەفەرپوور"لە شاری بێهبەهان، لە کاتی خوێندنەوەی شێعری مەزهەبی بەسەر "فەرزاد و مێهرداد" و کوژراوانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨، دەسبەسەر کران.

"عەلیڕەزا حەبیبی فەر" مەداح  و "محەممەدحوسێن سەفەرپوور"، بەرپرسی حوسێنییە، بەهۆی پیاهەڵوتنی کوژراوەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨ لە شاری بێهبەهان لە شەوی عاشوورا،دا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کران.

"عەلیڕەزا حەبیبی ‌فەر" هەنووکە لە زیندانی بێهبەهاندایە و "محەممەدحوسێن سەفەرپوور"، پاش چەند کاتژمێر ئازاد کرابوو.

"فەرزاد ئەنساری ‌فەر، مێهراداد دەشتی ‌نیا و مەحموود دەشتی ‌نیا"، لە هاوڕێیانی "عەلیڕەزا حەبیبی ‌فەر"، لە  کوژراوانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨ بوون.