دوو لاوی بەلووچ بە تۆمەتی پێوەندیی لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن لەسێدارە دران
18:58 - 24 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: رێكخراوی زیندانەكان حوكمی سێدارەی دوو زیندانیی سیاسیی بەلووچیان جێبەجێكرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەمڕۆ سەر لەبەیانی رێكەوتی ٢٤ی خەزەڵوەر لەحەوشەی زیندانی ناوەندی زاهیدان دوو چالاكی سیاسیی بەناوەكانی وەحید شەبەخش تەمەن ٢٧ ساڵ و مەحموود شەبەخش تەمەن ٢٥ ساڵ لەسێدارە دران.
ئەو دوو زیندانییە بەتاوانی \" موحاربە\" لەرێگەی پێوەندی لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی رۆژهەڵاتی ئێران ئێعدام كراون.
چالاكانی مافی مرۆڤ و دێمۆكراسی رایانگەیاندووە، ئەو دوو هاووڵاتییە بەلووچە لەگرتنگەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتدا لەژێر ئەشكەنجەدا بوونە و پێشتریش ناچار بە دانپێدانانی تلەویزیۆنی كرابوون.
مەحموود شەبەخش و وەحید شەبەخش بە ریز ٣ و ٧ ساڵ لە زیندانەكانی حكوومەتی ئێراندا بوون و لەرۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە بەرپرسانی زیندانی زاهیدان پێوەندی ئەو زیندانیانەیان لەگەڵ بنەماڵەكانیان پچڕاندبوو.
هەتا بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵ هیچ زانیارییەك لەسەر ئەوە نیە كە ئەو دوو هاووڵاتییە سەر بەكام رەوتی سیاسیی بەلووچ بوون.
ئێعدامی ئەو زیندانیانە لەحاڵێكدایە كە حكوومەتی ئێران لەچەند رۆژی رابردوودا بە هۆی پێشێڵكارییە مافی مرۆڤییەكان كەوتە بەر رەخنەی ناوەندەكانی مافی مرۆڤ و رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان.
هەر لەو پێوەندیەیدا شیرین عێبادی پارێزەر وتوویەتی: دۆخی مافی مرۆڤ لەئێران هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ سەردەمی ئەحمەدی نژاد نیە و لەهێندێحاڵەتدا خرابتریش بووە.
براوەی خەڵاتی نۆبڵ لەدرێژەدا باسی لەوە كردووە، ئەو بەڵێنیانەی كە حەسەن رۆحانی لەمەڕ مافی مرۆڤ بە هاووڵاتیانی دابوو وەدیی نەهاتووە و هەر رۆژ بەشێوەی نێوەنجی سێكەس لەئێران لەسێدارە دەدرێن.
ناوبراو جەختی كردۆتەوە، دونیا لەوە دەترسێئەگەر ئێران دەستی بەچەكی ئەتۆم رابگات ئاشتی و ئارامی ئورووپا و جیهان بكەوێتە مەترسییەوە، بەڵام ئێمە خوازیاری ئەوەین كە دەبێخەڵكی ئێران بایەخیان پێبدرێ، ئەو خەڵكەی كە لە زیندان دان.