دوو زیندانیی تۆمەتبار بە "قەتڵ" لە زیندانی کرماشان لەسێدارە دران

10:48 - 4 رەشەمه 2720

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاندووە، ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندان، حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانیی تۆمەتبار بە "قەتڵ"، بە ناوەکانی "هووشەنگ محەممەدی"، کوڕی نەزەرعەلی و "عەلی ئەنگەزی"، کوڕی میرزاجان، لە زیندانی کرماشان جێبەجێ کراوە.

ئەو ڕێکخراوەی مافی مرۆییە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە، لەبارەی دۆسیەی عەلی ئەنگەزی ڕایگەیاندووە: "ناوبراو نزیک ١٥ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "قەتڵ" دەسبەسەر کرابوو".

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەگەری هەیە ژمارەی ئێعدامکراوان لەو ڕۆژەدا زیاتر لە دوو کەس بن و لەسێدارەدانی ئەم دوو زیندانییە سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیک یەک مانگ، لەلایەن میدیاکانی نێوخۆیی ئێران و یان سەرچاوە فەرمییەکان ڕانەگەیەندراوە.