دووەمین هۆكاری گیان لەدەستدان، مەرگی خوێندكارێكی دیكەی كوردی لێکەوتەوە
14:15 - 15 رێبەندان 2714
ئاژانسی كوردپا: لەوڵاتی ئێران پاش رووداوی هاتوچۆ، خۆكوژی بە دووەمین هۆكاری گیان لەدەست دان لەنێو توێژی خوێندكاراندا دێتە ئەژمار و لەو پێوەندییەدا خوێندكارێكی دیكەی كورد لەزانكۆی مەراغە كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چەند رۆژ لەمەوبەر خوێندكارێكی كوردی خەڵكی ناوچەی تیكاب بەناوی \" سوهەیل .م\" لەرێگەی خواردنی حەبەوە كۆتایی بەژیانی هاتووە.
بەوتەی یەكێك لە خوێندكارانی ئەو زانكۆیە، پزیشكی دادوەریی شاری مەراغە مەرگی ئەو خوێندكارەی لەرێگەی خواردنی حەبەوە پشتڕاست كردۆتەوە.
سوهەیل .م خوێندكاریی زانستگەی كشتۆكاڵ ولە بەشی زانستی باغداری (كارناسی) سەرقاڵی خوێندن بووە.
زانستگەی كشتۆكاڵ كە لقێكی زانكۆی دەوڵەتی شاری مەراغەیە ساڵی ١٣٦٦ دامەزاروە.
بەپێی ئامار و هەواڵە بڵاوبووەكان، خۆكوژی لەنێو خوێندكارانی ئێران و كوردستاندا لەم چەند ساڵەی دواییدا پەرەی سەندووە و ئەمەش لەحاڵێكدایە كە چەند رۆژ لەمەوبەریش تەرمی خوێندكارێكی كوردی خەڵكی شاری مەهاباد بەناوی پێژمان پاكنەزەر بە هەڵواسراوی لەناو ماڵەكەی خۆیاندا لەلایەن كەس و كارییەوە دۆزرابوویەوە.
شارەزایان و خاوەنڕایانی بەشی پەروەردە \"سیستەمی فێركاریی و پەروەردەیی لەئێران بە هۆكاری خەمۆكی خوێندكاران دەزانن\".
بەپێی دوایین لێكۆڵینەوە و توێژینەوەكانی شارەزا لەسەر پرسە كۆمەڵایەتی و دەروونیەكان، لەئێران لەهەر ٢٠ كەسی خەمۆك ١٢ كەسێیان دەست دەدەنە خۆكوژی.
لەدرێژەی رەوتی بەربڵاوی خۆكوژییەكاندا، رێكەوتی ١٣ی رێبەندان خوێندكارێكی دیكە بەناوی حوسێن خوجەستەنیا خەڵكی شاری یەزد لەزانكۆی تاران لەرێگەی خۆكوژیەوە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنابوو.
ساڵی ١٣٩٢ وەزارەتی زانست لەراپۆرتێكدا بڵاوی كردبوویەوە، لە هەر ساڵێكدا بە شێوەی نێوەنجی نزیك بە ٤ هەزار خوێندكار لەئێران كۆتایی بەژیانی خۆیان دێنن.