دووەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆ لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت

21:29 - 27 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: دووەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆ رێكەوتی ٢٨ی خەرمانان هەتا ٣ی رەزبەر لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.

ئەو فێستیڤاڵە بە كردنەوەی پیشانگایەكی فۆتۆگرافی لە هۆلی پێشەوا دەست بەكارەكانی دەكات و دواتر ٣ دەقی شانویی نمایش دەكرێت.

هیوا سوعاد بەڕێوەبەری شانۆی هەولێر بە سایتی خەندانی راگەیاندووە، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆ بۆ ماوەی ٧ رۆژ لە شاری هەولێر بەدەوام دەبێت.

لە خولی دووهەمی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێردا، وڵاتانی ئاڵمان، ئیتالیا، ئیسپانیا، ئۆگاندا، تونس، میسر، پاکستان،عێراق، ئێران و چەند تیپێکی شانۆ لە هەرێمی کوردستان بەشدار دەبن.

ئەو بەڕێوەبەرە وتیشی: هەوڵ دەدەین فێستیڤاڵی ئەمساڵ بە نیسبەت خولی پێشوو زۆر باشتر بێت.