وێنەگرێکی کورد بە ناوی "ئاناهیتا قۆبائیان"، خەڵکی کرماشان، بوو بە دووهەمین هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئەو شارە کە خەڵاتی "شوالیە"ی پێ دەبەخشرێت.
ئەو وێنەگرە کوردە، خەڵاتی جیهانیی شوالیەی بۆ فەرهەنگ و هونەری وڵاتی فەرانسەی پێ دەبەخشرێت.
وڵاتی فەرانسە ئەو خەڵاتە بەهۆی چالاکی لە بواری فەرهەنگ و هونەر و وێژە بەو ژنە کوردە دەبەخشێت.
"ئاناهیتا قۆبائیان"، بەڕێوەبەری "گالێریی ڕێگای هاورێشمـ"ـە و ئەو گالێرییە ماوەی ١٨ ساڵە دامەزراوە و لە بواری فەرهەنگ و هونەردا چالاکی دەکات.
خەڵاتی جیهانیی شوالیە، پێشتر درابوو بە هونەرمەندی بەناوباونگی کورد "شارام نازری" و "ئاناهیتا" دووهەمین هاووڵاتیی کوردە کە ئەو خەڵاتە وەردەگرێت.