دوازدە هاووڵاتی لە شیراز لە سێدارە دران
15:12 - 25 بەفرانبار 2711
كوردپا: سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە حوكمی ئیعدامی ١٢ هاووڵاتی لە زیندانی عادڵ ئابادی شاری شیراز جێبەجێكرا.
وێب سایتی خەبەریی \"فرارو\" بڵاوی كردۆتەوە، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە ١٢ هاووڵاتی لە شاری شیراز ئیعدام كراون و حەوت كەسیان كە تاوانی کڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەكانیان لەسەر بووە لە زیندانی شیراز و پێنج كەسی دیكەشیان لەبەرچاوی خەڵك و لە شوێنە گشتییەکانی شار حوكمەكانیان جێبەجێكراوە.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە ناوخۆییەكان عەلى ئەلقاسى دادستانی گشتیی شیراز ناوی پێنج كەس لەو ئیعدام كراوانەی بەم شێوەیە راگەیاندووە.
رەحمەت حەیدەری، ئیسماعیل حەمیدی مەحموود ئابادی، عەلی هادەوی نیا، محممەد مەهەدی تەوەكولی، نەبی تەوەكولی و رامین دەرخشان.
بەپێی هەمان سەرچاوە تاوانی هێندێكیان دزیی چەكدارانە، قەتڵ، خەڵك رفاندن، ساختەكاری و دەستدرێژی بە عونف بووە.
هەر لەم پێوەندیەدا لێپرسراوی پۆلیسی فڕۆکەخانەکانی ئیران رایگەیاندووە، ئەمسال٩ کەس کەلە فڕۆکەخانەکان دەستەبەسەر کراون بە تاوانی هەڵگرتنی مادە هۆشبەرەکان ئیعدام کراون.
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی كۆمەڵەكانی مافی مرۆڤ و كۆمەڵەی بەرگری لە مافی مرۆڤ لە ئێران لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا ئاماژەیان بە زۆر بوونی رێژەی ئیعدام لە ئێران لە ساڵی 2012 كردووە و بەپێی ئاماری ئەو دوو رێكخراوە لە ساڵی نوێی زاییندا لە ئێران لە هەر چوار كاتژمێردا یەك كەس ئیعدام كراوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە تەنیا لە حەفتەی یەكەمی ساڵی ٢٠١٢دا واتە رێكەوتی ١١ هەتا ١٨ی بەفرانباری ١٣٩٠، ٣٩ كەس لە ئێران ئیعدام كراون.
چالاكانی مافی مرۆڤ و رێكخراوەكانی بەرگریكاری مافی مرۆڤ لەو باوەڕە دان ئەو ئامارە جیایە لە رێژە و ئاماری گشتی و راستەقینەی ئیعدام كراوەكان لە ئێران و هەروەها ئەو ئیعدامانەی كە بە نهێنی جێبەجێدەكرێن.