دروستکردنی قوتابخانەیەکی سەرەتایی لەلایەن خێرخوازێکی کوردەوە

17:41 - 21 خەرمانان 2715
ئاژانسی کوردپا: خێرخوازێک لەشاری بانە قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە سەر تێچووی خۆی بۆ قوتابیان و ئۆگرانی زانست دروست کردووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رەسووڵ عەبدی  ناسراو بە رەسووڵ تاژانی ناوی ئەو هاووڵاتییە خێرخوازەی شاری بانەیە کە قوتابخانەیەکی شەش کلاسی دروست کردووە.

ئەو قوتابخانەیە لە گەڕەکی ئەحمەدئاوای شاری بانە بنا نراوە.

رەسووڵ عەبدی ناوی دایکی خۆی واتە \" ئامینە خدری\" لەسەر قوتابخانەکە داناوە.

\"28625.jpg\"
خێرخوازێک قوتابخانەیەک بەناوی دایکیەوە دەکاتەوە
پێشتر ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە زاری خەڵکەوە بڵاوی کردبوویەوە، بەشێک لە قوتابییەکانی ئەو شارە بە هۆی نەبوونی قوتابخانەی شیاو و ستاندارد وازیان لە خوێندن هێنابوو.

ئەو وازهێنانە زیاتر کچانی لە خۆ گرتبوو و کچە قوتابییەکان بە هۆی دووربوونی قوتابخانە لە ماڵەکانیان وازیان هێنابوو.
\"28623.jpg\"