دراو، گرانی بیست ده‌رسه‌دی و بێده‌نگی دۆلار
14:49 - 21 خەزەڵوەر 2715
ئاژانسی كوردپا: نرخی دۆلاری ئه‌مریكی له ٣٥٦٥ تێپه‌ڕی، ئه‌م نرخه نزیك به ٣٠٠ تمه‌ن زیادبوونی تۆمار كردووه له چاو ساڵی ڕابردوو. له كاتێكدا كه ده‌وڵه‌تی ڕووحانی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد ڕێككه‌وتنی ناوه‌كی ده‌بێته هۆی گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری و به‌رزبوونه‌وی نرخی دراوی نه‌ته‌وه‌یی.
به‌پێی ڕاپۆرتی جیهان نیووز، نرخی دۆلار له سه‌ره‌تای پاییزی ئه‌مساڵدا تا ئێستا ڕه‌وتی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه و له ئێستادا له سنووری ٣٥٥٠ تمه‌ن له به‌زری و نزمیدایه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه نرخی دۆلار ساڵی ڕابردوو ٣٢٦٠ تمه‌ن بووه و ئه‌مه پیشانی ده‌دات دۆلار ٢٩٠ تمه‌ن به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه. ئه‌مه له هه‌لومه‌رجێكدایه كه دۆلار له سه‌ره‌تای پاییزی ئه‌مساڵدا گه‌یشته ٣٣٧٠ تمه‌ن و هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی پاییز به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی داواكاری بارزگانیی دۆلار له بازاڕدا به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی نامهنیووز، هه‌ڵبه‌ز و دابهرزی بازاڕی دراو له‌گه‌ڵ دژكرده‌وه‌ی كارناسان و به‌رپرسانی ئابووری به‌ره‌وڕوو بووه. هه‌ندێك له كارناسان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه دوو داواكاریی له بازاڕدا بۆ دۆلار بوونی هه‌یه. یه‌كیان داواكاری سفته‌ی بازاڕی و ئه‌وی دیكه‌یان داواكاریی ئاسایی، بازاڕه‌كان وه‌كوو بازاڕی خانووبه‌ره و بوورس ئه‌گه‌ر بگه‌شێنه‌وه نختینه و داواكاریی سفته بۆ دۆلار داده‌به‌زێ. به بڕوای كارناسان ئه‌گه‌ر بازاڕ گه‌شه به خۆیه‌وه نه‌بینێ، نهختینهكان به‌ره‌و دۆلار ده‌ڕۆن و ده‌توانێ داواكاریی سفته به‌رز بكاته‌وه.
هه‌ندێ له كارناسان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی توندی نرخی دۆلار به هۆی نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گونجاوی بازاڕ سه‌ری هه‌ڵداوه. به بڕوای ئه‌م كارناسانه كاتێ كه ئێمه له یاسای بوودجه دۆلار به ٢٨٥٠ تمه‌ن و له بانكه‌كان به ٣١٥٠ تمه‌ن ده‌یفرۆشین به دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕ داده‌نێ و ده‌توانێ نرخی دۆلار به‌رز بكاته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی چاكسازیخوازی \"هفت صبح\" له ڕاپۆرتێكدا باسی له‌وه كردووه: نرخی دراو له كاتی هاتنه‌سه‌ركاری ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌م تا به ئه‌مڕۆ ٦٠٠ تمه‌ن گران بووه. له كاتێكدا كه دۆلار خه‌ریكه خۆی له ٣٧٠٠ تمه‌ن نزیك ده‌كاته‌وه، سهڕرافهكان ده‌ڵێن بانكی ناوه‌ندی ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌لاوه گرینگ نییه.