دانانی ڕشتەی خوێندنی باڵا به بێ هه‌بوونی مامۆستا له زانكۆی ئازادی سه‌قز
20:20 - 17 خەزەڵوەر 2715
ئاژانسی كوردپا: له حاڵێكدا كه ژێرخانی پێویست بۆ دانانی بواره‌كانی خوێندنی كارناسیی باڵا له زانكۆی ئازادی سه‌قز بوونی نییه، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م زانكۆیە بڕیاری وه‌ڕێخستنی چه‌ندین ڕشته‌یان له‌م قۆناغه‌دا داوه.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، له سه‌ر بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانكۆی ئازادی سه‌قز، ٧ ڕشته‌ی نوێ له قۆناغی كارناسیی باڵا (كارشناسی ارشد) دانراوه و له پاییزی ئه‌مساڵدا خوێندكاری بۆ وه‌رگیراوه، له حاڵێكدا كه به ڕێژه‌ی پێویست مامۆستا و ئیمكاناتی بۆ دابین نه‌كراوه.
یه‌كێك له پێویستییه‌كانی دانانی بواری خوێندن له قۆناغی كارناسیی باڵا، به‌پێی ئاییننامه‌ی وه‌زاره‌تی زانست، هه‌بوونی لانیكه‌م ٢ ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی زانستی به بڕوانامه‌ی دۆكتۆراوەیه به شێوه‌ی ته‌واو وه‌خت. به‌ڵام ئه‌م زانكۆیە، بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م یاسایه بڕیاری دانانی بواری خوێندنی نوێی داوه.
بۆ وێنه له بواری خوێندنی ماف (حقوق) كه ئه‌م زانكۆیە ته‌نانه‌ت یەک مامۆستای خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دۆكتۆرای مافی نیه، خوێندكاری بۆ وه‌رگیراوه و له كۆتاییشدا ناچار بوون وانه تایبه‌تییه‌كان بەو بوارە، به كه‌سانی ناپسپۆڕ بسپێرن، له‌وانه‌ش ده‌كرێ ئاماژه به وانه‌ی \"داوری بین‌المللی\" بكه‌ین كه له لایه‌ن مامۆستایه‌كی زانسته سیاسییه‌كانه‌وه ده‌گوترێته‌وه، یان وانه‌ی \"ئایاتالاحكام\" له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كی زمانی فارسییه‌وه ده‌گوترێته‌وه.
ئه‌م دۆخه له زانكۆكانی بۆكان و مه‌ریوانیش، له بواره‌كانی خوێندنی باڵا، بۆ وێنه كارناسیی باڵای ئەندازیاریی ئاوەدانی(عومران) بیندراون.
یه‌كێكی دیكه له كێشه‌كانی ئه‌م زانكۆیە، دابین نه‌كردنی پۆلی پێویست بۆ خوێندكارانی ئه‌م قۆناغه‌ی خوێندنه كه له هه‌ندێك حاڵه‌تدا، به‌پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كان، زیاتر له ٣٠ خوێندكار له ژوورێكی خوێندندا داده‌نرێن كه ئه‌مه‌ش بۆخۆی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ خوێندكاران ساز كردووه.