خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بەخشرایە سینەماكارێكی كورد

15:46 - 6 رەشەمه 2714
ئاژانسی كوردپا: بەرهەمی سینەماكارێكی كوردی خەڵكی شاری بانە لە چواردەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی توركیەدا خەڵاتی بەدەست هێنا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، فیلمی \" مەردان\" لەدەرهێنەریی بەتین قوبادی خەڵكی شاری بانە لە چەند رۆژی رابردوودا بەشداریی لە ركابەرییەكانی چواردەمین فێستیڤاڵی فیلمی توركیەدا كرووە.

ئەو فیلمە توانیوتەی لەنێوان ٦٠ بەرهەمی بەشدار بوو لەو فێستیڤاڵەدا خەڵاتی باشترین فیلمی سینەمایی بۆ خۆی مسۆگەر بكات.

\"24977.jpg\"
بەتین قوبادی دەرهێنەریی فیلمی \" مەردان\"
فیلمی \" مەردان\" باس لە سەردەمی منداڵیی پۆلیسێك دەكات كە تووشی چەندین رووداوی ناخۆش هاتووە و دواتر تووشی خەمۆكی و تەنیایی دەبێت و لەچیاكانی كوردستاندا بە دوای پیاوێكی ونبوودا دەگەڕێت.

لەوبارەیەوە هەواڵدەریی ئیرنا بڵاوی کردبوویەوە، سینەماكاری كورد بەتین قوبادی پێشتریش ئەو بەرهەمەی بەنوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان بۆ فێستیڤاڵی ساڵی ٢٠١٥ی سینەمای ئۆسكار ناردبوو و دوای بەڕێوە چوونی فیلمی ئۆسكار ئەو بەرهەمە بەشداریی لە فێستیڤاڵی فیلمی توركیەدا كردبوو.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئیستانبووڵ ساڵی ٢٠٠١ بە مەبەستی پیشاندانی باشترین بەرهەمەكانی سینەماكارانی هاوچەرخی جیهان دامەزراوە.