خەڵاتی ساڵانەی ئازادیی قەڵەمی سوید بەخشرایە نووسەرێكی كورد
19:54 - 9 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: خەڵاتی ساڵانەی ئازادی قەڵەمی سوید بۆ ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن ناوەندی \"تورگنی سگرستد\"ەوە بەخشرایە رۆژنامەنووس و نووسەرێكی كوردی كوردستانی توركیە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی كوردپا، \"دڵشاد دمیربەگ\" ژنە نووسەر و رۆژنامەنووسی كوردی كوردستانی توركیە لەلایەن ناوەندی \"تورگنی سگرستد\" خەڵاتی ساڵانەی ئازادیی قەڵەمی وڵاتی سویدی پێ بەخشرا.
ئەو خەڵاتە هەر ساڵە بە نووسەر یان رۆژنامەنووسێك دەدرێت كەلە بواری رۆژنامەنووسی و هەوڵدان بۆ ئازادیی رادەبڕین چالاك بێت.
بەپێی سەرچاوەكان \"دڵشاد دمیربەگ\" بەهۆی چالاكیی لێبڕاوانەی لە بوارەكانی رۆژنامەوانی، بەرگری لە ئازادیی رادەربرین، خەبات بەدژی رەگەزپەرستی، دوگماتیزمی مەزهەبی، كوشتنی نامووسی و ئەزیەت و ئازاری ژنان ئەو خەڵاتەی پێدراوە.
دڵشاد دمیربەگ لەدایك بووی ساڵی ١٩٦٩ی كوردستانی توركیەیە و ئێستا دانیشتووی شاری \"ستۆكهۆڵم\"ی وڵاتی سویدە.
نووسەر و رۆژنامەنووس و یەكێك لە دامەزرێنەرانی \"رێکخراوی هۆندنەوەی چیرۆك\"ە كەلە بواری بارهێنانی منداڵانی ناوچە دورخراوەكاندا چالاكە.
خەڵاتی ئازادیی قەڵەم لە ساڵی ١٩٩٦ەوە بە نووسەران دەدرێت و بۆ رێزلێنان و بیرئانینی \"تورگنی سگرستد\" وەشانكار و مێژوونووس دیاری کراوە، ناوبراو یەكێك لە دژبەرانی داگیركردنی سوید بووە لەلایەن ئاڵمانی نازییەوە.