خەدیجە مێهدی‌پوور لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری ئیلام دەسبەسەر کرا

10:23 - 20 رەزبەر 2721

هەواڵدەریی مافی مرۆیی "هێرانا" ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەزبەر، باسی لە دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خەدیجە مێهدی‌پوور"، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، کرد.

 ئەو سەرچاوەیە هەروەها نووسیوویەتی: "هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری، تۆمەتی‌ وەپاڵدراو و شوێنی ڕاگرتنی خەدیجە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە".

پێشتریش ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕەزبەری ساڵی ٩٩، خەدیجە مێهدی‌پوور، چالاکی ئینستاگرامی لەلایەن مەئموورانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە، لە شاری ئیلام دەسبەسەر کرابوو.

ئەو چالاکە ئینستاگرامییە، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی و ڕوونکردنەوەی تۆمەتەکەی، ڕێکەوتی ١٩ی ڕەزبەری ساڵی ٩٩، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی هەتا کاتی کۆتایی دادگاییەکەی لە بەندی ژنانی زیندانی ئیلام ئازاد کرابوو.