خۆکوژی ژنێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە مەریوان
22:21 - 28 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی تەمەن ٢٤ ساڵەی خەڵکی مەریوان، کە پێشتر هەوڵی خۆکوژی دابوو، لە نەخۆشخانەیەکی شاری کرماشان گیانی لە دەست دا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی گەلاوێژ ژنێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی کورتکراوەی \" ش، ق\" کە پێشتر هەوڵی خۆکوژی دابوو، لە نەخۆشخانەیەکی کرماشان گیانی لەدەست دا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: ئەو ژنە تەمەن ٢٤ ساڵەیە دایکی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ بوو کە بە هۆی کێشە لە گەڵ هاوسەرەکەی لە رێگەی خۆ هەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوژی دابوو.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش دا، ئەم ژنە تەمەن ٢٤ ساڵە لە ماوەی ١٠ رۆژی رابردوودا لە حاڵەتی \"بێ هۆشی\"دا لە نەخۆشخانەی \"بێستوون\"ی شاری کرماشان لە ژێر چاوەدێریی پزشکی دا بووە.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٣٣ ژن و کچی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە هۆکاری جۆراوجۆر کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە.
ئەو ئامارە رێژەییە و بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ئاژانسی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە، بەسەرنجدان بە نەریتی بوونی کۆمەڵگەی کوردەواری، نەبوونی میدیای ئازاد بۆ رووماڵ کردنی هەواڵەکان، دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.