خۆکوژیی سێ هاووڵاتیی لە پارێزگای ئیلام لە کەمتر لە یەک حەوتوودا

ئاژانسی کوردپا: سێ هاووڵاتیی کورد لە پارێزگای ئیلام، بە هۆی هەژاری و دەسکورتی، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان ‌هێنا.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵە، بە ناوی \"ئومید حەیدەری\" خەڵکی شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام، بە هۆی خواردنی \"حەبی برینج\"، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی ٢٥ی ڕەشەمە، ژنێکی تەمەن ٣٨ ساڵ بە ناوی \"مینا شەهیدی\" خەڵکی شاری ئیلام، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردە، خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵە بووە.

هەروەها، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕەشەممە، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری ئیلام ، بە ناوی \"عەلی میرمیرانی\"، بە \"چەکی ڕاو\" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، خێزاندار و باوکی منداڵێکە.

ئەو سێ هاووڵاتییە ئیلامییە، بە هۆی هەژاری و دەسکورتی، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان، ‌هێناوە.