خۆبواردن لە دانی بەرتیل، لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتی كوردی لێكەتەوە
13:59 - 7 بەفرانبار 2714
ئاژانسی كوردپا: لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان حوكمی لەسێدارەدانی ٥ كەس بۆ وێنە دوو هاووڵاتی كورد چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوو هاووڵاتیی كوردی خەڵكی شارستانی هەرسین لە ئوستانی كرماشان لە زیندانی زاهیدان سەرەڕای داواكاری بنەماڵەكانیان سەبارەت بە پێداچوونەوە بە حوكمەكانیان، لەسێدارە دران.
لە رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردووەوە، رەزا عەزیزی و عەلی كاكەیی تمەن ٣٨ ساڵ بۆ بەندی قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی زاهیدان راگوێزرابوون.
دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران ئەو دوو كەسەی بە تاوانی بازرگانی بە مادە سڕكەرەكان بە ئێعدام مەحكووم كردبوو.
عەلی كاكەیی خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە و لە نێوان جادەی زاهیدان بۆ تاران دەستبەسەر كرابوو.
ژمارەیەك لە نزیكانی ئەو دوو هاووڵاتیەی كوردە لەكرماشان بە هەواڵنێری كوردپایان وتووە: ئەو دادوەرەی كە حوكمی ئەو هاووڵاتیانەی دەركردووە، لە بڕی ئازادی عەلی و رەزا داوای بەرتیلی لێكردبوون و ئەوانیش خۆیان لەو كارە بواردبوو.
ئەو ئیدیعایە هەتا ئێستا لەلایەن سەرچاوە باوەڕپێكراوەكانەوە بۆ ئاژانسی كوردپا پشتڕاست نەكراوەتەوە.
بەڕێوبردنی حوكمی لەسێدارەی ئەو دوو هاووڵاتیەی شارستانی هەرسین بە بێئاگاداری بنەماڵەكانیان بووە.