٣ خوێندکاری "پەیام نوور"ی مەریوان بۆ زانستگەی سنە دوور خرانەوە
12:30 - 24 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: ٣ خوێندکاری زانستگەی \"پەیام نوور\"ی مەریوان بە بڕیاری وەزارەتی ئیتلاعات بۆ درێژەدان بە خوێندن بۆ زانستگەی \"پەیام نوور\"ی سنە دوور خرانەوە.
هەواڵنێری کوردپا لە شاری مەریوانەوە وێڕای پژڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە، رایگەیاند: \"عەزیز تازیک\" خوێندکاری زانستهکۆمهڵایهتییهکان وههروهها ئهندامی دهستهی بهڕێوهبهریی ناوهندی فهرههنگی هونهریی \"ڤهژین\" هاوڕێ لهگهڵ \"دانا لهنجاوایی\" خوێندکاری موهەندسیی \"ئابووری کشتوکاڵ\" و \"ژیار سڵامهتیان\" خوێندکاری رشتەی \"ماف\" بۆ زانستگەی پەیام نووری سنە دوور خراونەتەوە.
هاوکات ئەو چالاکە خوێندکارییانە رایانگەیاندووە، هەتا ئەو کاتەی لە دادگایەکی عادڵانەدا و بە تاوانێکی دیاریکراو دادگایی نەکرێن، پێملی ئەو بڕیارە نابن.
ئەو چالاکە خوێندکارییانە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەردەوام لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێ کراوە.
پێشتریش دانا لەنجاوایی بەهۆی چالاکییەکانییەوە، لە مانگی بانەمەڕی ١٣٨٩ی هەتاویدا لەلایەن دادگای شۆرشی شاری مەریوانەوە بە ٥ ساڵ زیندانی تەعلیقی حوکم درابوو.
هەر لەو پەیوەندییەدا و لە رێکەوتی ١٠ی بەفرانبار \"هیوا تاسە\" خوێندکاری کوردی زانکۆی \"عەلامە تەباتەبایی\" تاران بە بڕیاری راستەوخۆی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە خوێندن بێبەش کرابوو.
هەواڵنێری کوردپا لە شاری مەریوانەوە وێڕای پژڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە، رایگەیاند: \"عەزیز تازیک\" خوێندکاری زانستهکۆمهڵایهتییهکان وههروهها ئهندامی دهستهی بهڕێوهبهریی ناوهندی فهرههنگی هونهریی \"ڤهژین\" هاوڕێ لهگهڵ \"دانا لهنجاوایی\" خوێندکاری موهەندسیی \"ئابووری کشتوکاڵ\" و \"ژیار سڵامهتیان\" خوێندکاری رشتەی \"ماف\" بۆ زانستگەی پەیام نووری سنە دوور خراونەتەوە.
دانا و ژیار
ئەو ٣ چالاکە خوێندکارییە لەلایەن کۆمیتەی ئینزباتیی زانستگەی \"پەیام نوور\"ی مەریوانەوە ئاگادار کراونەتەوە کە بەپێی بریاری راستەوخۆی وەزارەتی ئیتلاعات دەبێ لە زانستگەی \"پەیام نوور\"ی سنە درێژە بە خوێندن بدەن.هاوکات ئەو چالاکە خوێندکارییانە رایانگەیاندووە، هەتا ئەو کاتەی لە دادگایەکی عادڵانەدا و بە تاوانێکی دیاریکراو دادگایی نەکرێن، پێملی ئەو بڕیارە نابن.
ئەو چالاکە خوێندکارییانە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەردەوام لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێ کراوە.
عەزیز تازیک
هەروەها لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا و دوابەدوای دەستبەسەر کردنی ٥ چالاکی خوێندکاریی لە شاری مەریوان،\"دانا لەنجاوایی\" هاوڕێ لەگەڵ \"شاهۆ مەحموودی\" لەلایەن ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لێکۆڵینەوەیان لێ کرابوو.پێشتریش دانا لەنجاوایی بەهۆی چالاکییەکانییەوە، لە مانگی بانەمەڕی ١٣٨٩ی هەتاویدا لەلایەن دادگای شۆرشی شاری مەریوانەوە بە ٥ ساڵ زیندانی تەعلیقی حوکم درابوو.
هەر لەو پەیوەندییەدا و لە رێکەوتی ١٠ی بەفرانبار \"هیوا تاسە\" خوێندکاری کوردی زانکۆی \"عەلامە تەباتەبایی\" تاران بە بڕیاری راستەوخۆی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە خوێندن بێبەش کرابوو.