خوێندكارێكی كورد حوكمی یەك ساڵ زیندانی هەڵپەسێراوی بۆ بڕایەوە
13:18 - 25 رێبەندان 2711
كوردپا: سۆران دانشوەر چالاكی خوێندكاریی كورد لەلایەن لقی یەكی دادگای شۆڕشی شاری سنەوە حوكمی یەك ساڵ زیندانی هەڵپەسێراوی بۆ بڕاوەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی كوردپا، دوای ئەوەی لە هاوینی ئەمساڵدا سۆران دانشوەر چالاكی خوێندكاری لەگەل پۆلێك لە ئەندامانی یەكیەتیی دێمۆكراتیكی خوێندكارانی كورد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر كرا، رێكەوتی 23ی رێبەندان لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنەوە دادگایی كرا و سزاكەی پێ راگەیەنرا.
سۆران دانشوەر لەلایەن لقی یەكی دادگای ئینقلابی شاری سنەوە حوكمی یەك ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە كە ئەو حوكمە بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردراوە و لە ئەگەری هەر تاوانێكدا دەبێ ئەو رادە زیندانیە بكێشێ.
سۆران دانشوەر ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی یەكیەتیی دێمۆكراتیكی خوێندكارانی كورد و بەرپرسی كۆمیتەی رێكخستنی ئەو رێكخراوە خوێندكاریەیە كەلە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ٧ كەس لە ئەندامانی ئەو یەكیەتییە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كراون.