خوێندكارێكی كورد بە زیندانی و لێدانی شەلاق مەحكووم كرا
13:57 - 7 جۆزەردان 2712
كوردپا: خوێندكارێكی كوردی زانكۆی تاران و ئەندامی ئەنجومەنی خوێندكارانی دێمۆكراسی خوازی ئەو زانكۆیە لەلایەن دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە سێ مانگ زیندانی و 74 زەربە شەلاق حوكم درا.
محەممەد ئیلخانیزادە لە زستانی ساڵی 1389 لە درێژەی لێپێچینەوە بە دۆسیەی هێرش بۆ سەر كوی زانكۆدا دەستبەسەر و دواتر بە دانانی وەسیقە ئازاد كرابوو.
ماڵپەڕی دانشجوو نیوز بڵاوی كردەوە، لە دوایین پێداچوونەوەدا، محەممەد ئیلخانیزادە لەلایەن دەزگای قەزایی شاری تارانەوە بە سێ مانگ زیندانی و لێدانی 74 زەربە شەلاق حوكم درا.
دوابەدوای هەڵبژاردنەكانی خولی دەیەمی سەركۆماری ئێران، هێزە لیباس شەخسییەكان هاوڕێ لەگەڵ هێزی تایبەتی سپای پاسداران رێكەوتی 24ی جۆزەردانی ساڵی 1389 هێرشیان كردە سەر كووی زانستگا و زیاتر لە 100 خوێندكارییان دەستبەسەر كرد.
لە كۆی گشتیی دەستبەسەر كراوەكان نزیك بە 14 خوێندكار لەگەڵ حوكمی زیندانی كردن و لێدانی شەلاق بەرەوڕوو بوونەوە.